رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات پێشوازى لە پارک سوم بوم بالیۆزى کۆریاى باشور لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد.
سەرەتا سەرۆکى ژوور باسى لە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆریاى باشور کرد و ستایشى رۆلى کۆریا و تیپى زەیتونى کرد کە کارو خزمەتى باشیان پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کردووە، هەروەها ئاماژەى بە ئامادەباشى بازارەکانى هەرێمى کوردستان کرد بۆ خستنەرووى بەرهەمە جۆراوجۆرەکانى کۆریا لەبەر باشى کوالیتى و گونجاوى نرخەکانیان کە لەگەڵ تواناى دارایی ئێستاى خەلک دەگونجێت بۆیە پێویستە ئاسانکارى زیاتر بکرێت بۆ هاتووچۆ کردنى بازرگانان لە نێوان هەردوولادا بۆ ئەوەى پەیوەندیە بازرگانى و ئابووریەکان زیاتر بەرەوپێش بچن.
لەبەرامبەردا بالیۆزى کۆریاى باشور خۆشحالى خۆى بۆ ئەو بەرەو پێشچوونەى لە کوردستان رویانداوە دەربرى و ئامادەیی خۆى و ولاتەکەى بۆ کارکردن بۆ بەرەو پێشتربردنى پەیوەندیەکان.
لە درێژەى قسەکانیدا وتى بە نیازین لە ئایندەیەکى نزیکدا شاندێکى بازرگانى جۆراوجۆر جگە لەو بوارانەى کە کۆریەکان کارى تێدا دەکەن وەک هەناردەکردنى ئۆتۆمبێل و کارەباییات و ئەلکترۆنیات دەهێننە کوردستان بە مەبەستى فراوانترکردنى کارەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە رێگەى کۆبونەوە لەگەڵ بازرگانانى هەرێم بە مەبەستى پەیوەندى و ئەنجامدانى کارى هاوبەش بۆ ئەو مەبەستەش داواى لە سەرۆکى ژوور کرد کە هاوکاریان بێت بۆ رەخساندنى دەرفەتى گفتوگۆکردن و کۆبونەوەى بازرگانانى هەردولا.
بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکى ژوور ئامادەیی خۆى دەربرى بۆ بانگهێشتکردنى بازرگانان بۆ ئامادەبوون و کۆبونەوە لەگەڵ شاندەکە لەهەر کاتێک کە گەیشتنە هەرێمى کوردستان