رۆژى سێ شەممە 21/9/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لە ئارناو ئۆلیڤاماتا قونسولى بازرگانى بالیۆزخانەى ئیسپانیا لە تورکیا کرد.
لە دانیشتنێکدا باسى لە ئالیەتى بەشداریکردنى ژمارەیەک لە کۆمپانیاى ئیسپانى لە شەشەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر کرا، بۆ ئەم مەبەستەش داوایان لە ژوور کرد هاوکارى و ئاسانکارى بکات بۆ لەیەکتر نزیک کردنەوەیان لە بازرگانانى هەرێمى کوردستان و دەست نیشان کردنى شوێنى حەوانەوەیان لە ماوەى پێشانگاکەدا کە لە (18-21/10/2010) بەرێوەدەچێت.
سەرۆکى ژوور ئامادەیی خۆى دەربرى بۆ ئەنجامدانى هەر کارێک کە خزمەت بە بەشدارى ئەوان لە پێشانگاکەدا بکات هەروەها بەلێنى پێدان کە دەرفەتى کۆبونەوە و دیداریان بۆ برەخسێنێت لەگەڵ بازرگانان لە هەرێمى کوردستان و شوێنیش بۆ کۆبونەوەکان دابین بکات