تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵکۆمپانیا ئێرانیە بەشداربووەکان لە پێشانگاى ئێراق پرۆجێکت 2010 ئامادەن لە کوردستان کار بکەن

کۆمپانیا ئێرانیە بەشداربووەکان لە پێشانگاى ئێراق پرۆجێکت 2010 ئامادەن لە کوردستان کار بکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2010 04:39
رۆژى چوارشەممە 29/9/2010 لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و فیدائەدین گەردى ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور
رۆژى چوارشەممە 29/9/2010 لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و فیدائەدین گەردى ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى کر لە نوێنەرى زیاتر لە (40) کۆمپانیا کە بەشداریان کردبوو لە پێشانگاى ئێراق پرۆجێکت 2010 کە لە شارى هەولێر لە ماوەى 27-30/9/2010 بەرێوەچوو.
لە کۆبونەوەیەکدا کە لە هۆڵى کۆبونەوەکانى ژوور بە ئامادەبوونى (فریاد رەس) پاشکۆى بازرگانى قونسولیەى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەرێوچوو.
سەرۆکى ژوور خۆشحالى خۆى لەبەرامبەر بەشدارى کردنى ژمارەیەکى بەرچاو لە کۆمپانیا ئێرانیەکان لەو پێشانگایەدا دەربرى و هەروەها ئاماژەى بە پەیوەندیە ئابوورى و بازرگانیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران کرد کە لە ئاستێکى باش دایە و پێشبینى خۆشى خستەروو دەربارەى فراوانتربوونى ئەو پەیوەندیانە و بە هۆى بەشداریکردنى بەردەوامى کۆمپانیا ئێرانیەکان لە پێشانگا و جموجۆلە ئابووریەکانى هەرێم و ئامادە باشى کارکردنیان لە هەرێمدا چونکە ئەم کۆبونەوە و لێک نزیک بونەوانە بێ گومان ئاکامى باشیان دەبێت، ئامادەیی خۆشى نیشاندا بۆ هاوکاریکردنى ئەوانەى دەیانەوێت لە کوردستان کار بکەن.
لە پاشان پاشکۆى بازرگانى قونسولیەى ئێران لە هەولێر سوپاسگوزارى خۆى ئاراستەى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور کرد بە هۆى ئەو پێشوازیکردنەیان هەروەها تیشکى خستە سەر هەولەکانى قونسولیەى ئێران بۆ بەشداریپێکردنى ژمارەیەکى زیاتر لە کۆمپانیا ئێرانیەکان لە دەرفەتەکانى کار لە هەرێمى کوردستان، هەروەها وتى ئامانجى ئەو سەردانەى کۆمپانیا ئێرانیەکانى بۆ ژوورى بازرگانى وەرگرتنى زانیاریە دەربارەى میکانیزمى کارکردن لە هەرێمى کوردستان.
دواتر فیدائەدین گەردى ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور بە شێوەیەکى گشتى میکانیزمى کار و چەندین زانیارى گرنگى لەسەر بوارى کار و وەبەرهێنان لە کوردستان خستەروو، لە پاشان وەلامى سەرجەم پرسیارەکانى ئامادەبووانى دایەوە.
لە درێژەى گفتوگۆکانیشدا باس لە دەروازەکانى نێوان ئێران و هەرێمى کوردستان کرا بە مەبەستى خێراترکردنى هاتووچۆۆ و چارەسەرکردنى ئەو ئاستەنگانەى کە پرۆسەى بازرگانى دوا دەخەن هەروەها تەئکید لەسەر گرنگى دان بە کوالیتى بەرهەمەکانیان کرا بە هۆى ئەوەى کە خەلکى کوردستان بە هۆى باشتربوونى بارى داراییان بەدواى بەرهەمى باشتردا دەگەرێن و شوێنى بەرهەمى خراپ خەریکە لە کوردستان نەمێنێت و پێگەى ولاتە ئەوروپیەکان بەهێزبێت

irani222.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1516 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑