تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور و رێکخراوی (سێکوا) ى ئەلمانیا ئامادەکارى بۆ هەماهەنگى سالاتى داهاتوو دادەرێژن

ژوور و رێکخراوی (سێکوا) ى ئەلمانیا ئامادەکارى بۆ هەماهەنگى سالاتى داهاتوو دادەرێژن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2010 07:21
رۆژى 23/10/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى سۆران ابوبکر عزیز جێگرى سەرۆکى ژوور
رۆژى 23/10/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى سۆران ابوبکر عزیز جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە شاندێکى رێکخراوى (سێکوا) ى ئەلمانى کرد کە پێک هاتبوو لە ئەنجیلیکا راهمەر بەرپرسى رەوشى ئابوورى باکورى ئەفریقا و رۆژهەلاتى ناوەراست لە کۆمەلەى ژوورى پیشەسازى و بازرگانى ئەلمانى (DIHK) باتینا مۆلەر بەریوەبەرى پرۆژەکانى رێکخراوى (سێکوا) ى ئەلمانیا و ئیلیک دومتز جیوک لە رێکخراوى (دیالوک) ى ئەلمانى بە یاوەرى کنعان شیخۆ رێکخەرى پەیوەندیەکانى ژوور لەگەڵ رێکخراوە ئەلمانیەکان.
لە دانیشتنێکدا باس لەو چالاکیانە کرا کە لە لایەن رێکخراوە ئەلمانیەکان جێبەجێکراوە لە ئاکامى جێبەجێنەکردنى ناوەرۆکى ئەو پرۆتۆکۆلە پەیوەندیەى لە نێوان ژوور و رێکخراوى سێکواى ئەلمانیدا و ژوور کراوە، لە هەمان کاتیشدا تاوتوێى ناردنى شاندێکى ژوور کرا بۆ بەشدریکردن لە سیمینارێکى تایبەت بە دارشتنى بەرنامەیەکى چالاکى کە لە ماوەى دووسال و نیودا جێبەجێدەکرێت کە لە شارى دهۆک رۆژى دووشەممە 25/10/2010 بەریوەدەچێت و سەرجەم ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى کوردستان ئامادەی دەبن بەرنامەى کار بۆ دووساڵ و نیو دادەرێژن و بە مەبەستى ئەوەى رێکخراوى سیکوا لە ئایندەدا لە ماوەى دیاریکراودا بەرنامەکە جێبەجێ بکات.
بۆ ئەم مەبەستەش ژوور ئامادەیی خۆى دەربرى کە ستافێک بۆ بەشداریکردن لە سیمینارەکەدا ئامادەبکات

sequa1.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑