رێککه‌وتی 23/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی هۆڵه‌ندی کرد که له‌نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌تێدا به‌ڕێز ئیبراهیم محه‌مه‌د سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا شاندێکی بازرگانی کوردستان ده‌گاته هۆڵه‌ندا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌کۆنگره‌یه‌کی ئابووری که بڕیاره له‌و وڵاته‌دا ساز بکرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که له‌ماوه‌کانی رابردوودا هاتنی شانده ئابوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا بۆ کوردستان زیادیکردووه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌ردوولایه، چونکه به‌م رێگه‌یه گه‌شه به‌په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان ده‌درێت. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ریچارد کروونێن نوێنه‌ری کۆمپانیای (KMS)ی هۆڵه‌ندی که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، وتی:"له‌و ماوه‌یه‌ی که له‌کوردستاندا ماوینه‌ته‌وه هه‌ستمان به‌وه‌کردووه که له‌ماڵی خۆمان‌داین." راشیگه‌یاند و وتی:"له‌پلانماندایه که له‌ماوه‌ی داهاتوودا شاندێکی بازرگانی هۆڵه‌ندا بێنینه کوردستان تاکو بتوانین بناغه‌یه‌کی پته‌و بۆ کۆمپانیاکانمان دروست بکه‌ین، هاوکات کار ده‌که‌ین به‌ئاڕاسته‌ی پێشخستنی هه‌رێم له‌زۆر رووی ئابوورییه‌وه." له‌سه‌رووبه‌ندی گفتوگۆکاندا، بهتێروتهسلی شاندی میوان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئاره‌زووی کۆمپانیاکانیان کرده‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌هه‌ر پڕۆسه‌یه‌کی پاککردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی کوردستان لهتۆزوخۆڵ و دووکه‌ڵی کارگه‌کان و زیادکردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با و پێشخستنی رێگه‌وبانه‌کان و دانانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سه‌ر سیسته‌می زۆر پێشکه‌وتووی جیهانیدا. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌باشی ژوور کرده‌وه بۆ مه‌به‌ستی پێشه‌وه‌بردنی ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی که له‌لایه‌ن شاندی میوان خرانه روو.