سێشەممە 10/2/2009 سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر پێشوازیان کرد لە عصام صالح بەرپرسى پاشکۆى بازرگانى و وەبەرهێنان لە بالوێزخانەى سوید. پاش بەخێرهێنانى شاندى میوان لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور، هەردوولا باسیان لە دروستکردنى پەیوەندیەکى بەهێزى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان ولاتى سوید و هەرێمى کوردستان کرد و عصام صالح ئاماژەى بە هەندێ کارى کۆمپانیا بەناوبانگەکانى سوید کرد لە کوردستان لەوانە کۆمپانیاى ئەریکسۆن کە چالاکیان هەبووە لە هەرێمى کوردستان وە هەروەها ووتى زۆربەى کۆمپانیاکانى سوید لە هەرێمى کوردستان بریکاریان هەیە بەلام بەنیازى ئەوەن خۆیان بێن لێرە کارەکان بکەن و کارگە و کۆمپانیا دابمەزرێنن. سەرۆکى ژوور ئامادەیى ژوورى پیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگیەک کە خزمەت بە رەوشى ئابوورى و بازرگانى هەرێمى کوردستان بکات.