تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵچوارەمین پێشانگاى پسپۆرى ئێرانى لە هەولێر بۆ ماوەى پێنج رۆژ بەرێوەچوو

چوارەمین پێشانگاى پسپۆرى ئێرانى لە هەولێر بۆ ماوەى پێنج رۆژ بەرێوەچوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ هەینی, 15 ئایار 2009 00:00
رۆژى سێشەممە 18/5/2009 ابراهیم سۆفى جێگرى یەکەمى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى بەشداریان لە مەراسیمى کردنەوەى چوارەمین پێشانگاى پسپۆرى ئێرانى کرد کە بە ئامادەبوونى نوزاد هادى پارێزگارى هەولێر و جێگرى پارێزگارى ورمێ و چەندین بەرپرسى حکومى ئێرانى و قونسولى ئێرانى و ژمارەیەک لە نوێنەرانى دەزگا حزبى و حکومى و مەدەنى و پیشەیى و جەماوەرێکى زۆر لە گۆرەپانى پێشانگاکان لە هەولێر بەرێوەچوو، باقى محمد هادى لە وتەیەکدا کە بە نوێنەرایەتى ژوورى بازرگان و پیشەسازى هەولێر خوێندیەوە باسى لە گرنگى کردنەوەى پێشانگاکە و هەولى بەردەوامى حکومەت و ژوورى بازرگانى بۆ کردنەوەى ئەم جۆرە پێشانگایانە کرد و ئاماژەى بە بەرەوپێشچوونى پەیوەندى نێوان هەرێم و کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد و دەستخۆشى کردنەوەى پێشانگاکەى لە رێکخەرانى کرد. دواتر بە تێکرایى سەرجەم بەشەکانى پێشانگاکە بەسەرکرایەوە. وە بۆ زیاتر رێزلێنان لە شاندى میوان و کۆمپانیا بەشداربووەکان، ئێوارەى هەمان رۆژ لە هوتێلى هەورامان میواندارى کران. رۆژى دواتریش بە ئامادەبوونى تاهر عبدالله جێگرى پارێزگارى هەولێر بۆ شاندى میوان کۆبونەوەیەکى فراوان سازکرا تیایدا باس لە پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامى ئێران کرا و هەولەکانى هەردوولا بۆ چارەسەرکردنى گرفتى هاتووچۆکردنى ئۆتۆمبیلى تایبەت و لۆرى بارهەلگرى هەردوولا بۆ ئەم دیو و ئەو دیوى سنور خرایە بەرباس و ئەو پێشڤەچوونانەى کە هاتوونەتە دى لە دەروازەى حاجى ئۆمەران دواى بە فەرمیکردنى ئاماژەى پێدراو هەولى بەردەوامى هەردوولا بۆ کەمکردنەوەى بەربەست لەبەردەم کارى بازرگانیدا لە لایەن هەردوولا جەختى لەسەر کرایەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1519 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑