رێککه‌وتی 18/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز زارکهش فه‌رد به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای (سامان گاب)ی ئێرانی و شاندی یاوه‌ری کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای جیهانی روویان له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه کردووه، ئه‌مه‌ش مانای متمانه‌بوونی وڵاته‌کانیانه به‌ئاینده‌ی کوردستان، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین لههاریکارکردنیان." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز زارکهش فه‌رد، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیاندا، باسی له‌کاروباره‌کانی کۆمپانیاکه‌یان کرد و وتی:"کۆمپانیاکه‌مان له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی چێمه‌نتۆ کار ده‌کات، ئه‌ویش به‌پله‌یه‌کی باش و قه‌باره‌یه‌کی زۆر، بۆیه خوازیارین ده‌رفه‌تی کارکردن له‌کوردستاندا بۆ کۆمپانیاکه‌ی ئێمه‌ش هه‌بێت." له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات ئاماه‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاری و یارمه‌تیدانی کۆمپانیای ناوبراو خسته روو.