تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى کۆمەلەى (رۆژهەلاتى ناوەراست) ى ناوەراستى بەریتانى سەردانى ژوور دەکات

شاندێکى کۆمەلەى (رۆژهەلاتى ناوەراست) ى ناوەراستى بەریتانى سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2009 00:00
ئێوارەى رۆژى یەک شەممە 11/10/2009 شاندێکى کۆمەلەى رۆژهەلاتى ناوەراست بە سەرۆکایەتى دیڤد لیلیۆد کە پێک هاتبوو لە ژمارەیەک خاوەن و نوێنەرانى ژمارەیەک کۆمپانیاى بازرگانى و پیشەسازى بەریتانى بەریتانى سەردانى ژووریان کردو لەگەل ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەسازانى کوردستان کۆبونەوە بە مەبەستى یەکتر ناسین و گفتوگۆکردن لەسەر کارى بازرگانى و پرۆژەى وەبەرهێنان لە کوردستان. دارا جەلیل خەیات لە ووتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى کۆمەلەکە ئاماژەى بە کۆبونەوەکانى لەگەل کۆمەلە و بازرگان و پیشەسازانى بەریتانیا لە لەندەن کە لە مانگى ئەیلولى رابردوو ئەنجامیاندابوو، لە هەمان کاتیشدا بە ئیجابى وەسفى کرد و خۆشحالیخۆى بۆ لە بەرامبەر هاتنى شاندەکە دەربرى و بە هەنگاوێکى گرنگى دانا بۆ بەرەو پێش چوونى پەیوەندى ئابوورى لە نێوان کوردستان بەریتانیادا. دیڤد لیلیۆد سەرۆکى شاندەکە حۆشحالیخۆى لە بەرامبەر پێشوازى گەرمى ژوور دەربرى و ئارەزووى دروستبوونى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى لە نێوان کوردستان و بەریتانیادا بە مەبەستى ئەو سەردانەیان دەربرى و گەشبینى خۆى بە دوارۆژى پەیوەندیەکان دەربرى، شاندى میوان و بازرگان و پیشەسازانى هەولێر لەگەل یەکتریدا کۆبونەوەى دووقۆلیان ئەنجامدا و لەگەل یەکتریشدا دەربارەى کارى بازرگانى و ئابوورى هاوبەش گفتوگۆیان کرد.
ئه‌م بابه‌ته‌ 882 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑