رێککه‌وتی 1/10/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، له‌میانه‌ی به‌شداریکردنی له‌به‌رنامه‌یه‌کی ئابووری هه‌فتانه‌ی چه‌ند ئه‌ڵقه‌یی که‌ناڵی شه‌شی تورکیا (TRT6)دا، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی گرنگی ئابووری ده‌داته‌وه.
له‌به‌شێکی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی رۆژنامه‌وانی میوان، ئاماژه‌ی بهکاروچالاکییهکانی ژووری بازرگانی هه‌ولێر کرد، که ژوور هه‌ڵده‌ستێت به‌تۆمارکردنی ناوی بازرگانی بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که داده‌مه‌زرێنن، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی بازرگان‌یش بۆ بازرگانان ده‌رده‌کات، ئه‌مه جگه له‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین کاروباری دیکه‌ی یاسایی و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌ندامه‌کانی خۆی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ژووری بازرگانی ئاسانکاری زۆری بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی کردووه و جودای نه‌کردوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییدا.
هه‌ر له‌میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور، وتی:"کاتێک کۆمپانیا ژماره‌یان زۆر ده‌بێت هه‌ڵبه‌ت کار و پڕۆژه‌کانیش زیاد ده‌بن، بێگومان کێشه‌شیان ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ک ژوور هه‌میشه ئاماده‌بووین داوه‌ریان بکه‌ین له‌کاتی دروستبوونی گرفت و ئاسته‌نگ له‌نێوان بازرگانان و کۆمپانیاکاندا، به‌ڵام ئه‌و کاره‌ش له‌سه‌ر خواستی خۆیان ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وا رێکاری یاسایی هه‌یه بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیان."
سه‌باره‌ت به‌کاریگه‌ری کاری کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور وتی:"پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی کوردستان پێویستی به‌شاره‌زایی وڵاتانی جیهان هه‌یه، به‌نموونه‌ش بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا تورکییه‌کان که خزمه‌تی باش پێشکه‌ش ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌رێمیش ئاسانکارییه‌کی زۆری پێشکه‌ش کردوون، ئه‌وان هه‌ردوو بواری وشکانی و ئاسمانی به‌کارده‌هێنن، بۆیه کاره‌کان به‌خێرایی ده‌ڕوات و به‌وه‌ش سوود وقازانجی زۆریان به‌خۆیان و هه‌رێمی کوردستان گه‌یاندووه.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور ئاماژه‌ی پێدا و وتی:"ئێمه وه‌کو ژووری بازرگانی په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ژووره بازرگانییه‌کانی تورکیا هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌کانی کوردستانی باکووردا."