تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی بازرگانی ووڵاتی سوید سەردانی ژووری كرد

شاندێكی بازرگانی ووڵاتی سوید سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 25 تشرینی دووەم 2013 08:42

رۆژی 21\11\2013 شاندێكی بازرگانی ووڵاتی سوید سەردانی ژووری كرد لە لایەن فیدائەدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژوور پێشوازی لێكرا.

شاندەكە پێكهاتبوو لە نیگار ئیبراهیم پەیوەندیكاری نێودەوڵەتی ژووری بازرگانی رۆژئاوای سوید و ئەندازیاری پسپۆر لە بواری نەخشەسازی رۆژان كەیڤان لە كۆمپانیای تایرینس .

لە دانیشتنێكدا ئامادەیی خۆیان دەربڕی كە دەست بە كاركردن بكەن لە كوردستان لە بواری بیناسازی و راوێژكاری و ئەندازیاری دا ، هەروەها لە هەوڵدان كە شاندێكی بازرگانی سویدی بهێنن بۆ كوردستان بە مەبەستی كۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بازرگانانی هەرێم بۆ وەرگرتنی زانیاری بەستنی پەیوەندی ئابووری.

فیدائەدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بۆ ئەم مەبەستانەی كە باسیان كرد ئامادەیی ژووری دەربڕی بۆ هاوكاری كردنیان ، لە هەمان كاتیشدا میكانیزمی كاركردن و كردنەوەی لقی كۆمپانیا بیانیەكانی لە هەرێمی كوردستانی بۆ شیكردنەوە و جەختی لەسەر گرنگی هێنانی كۆمپانیای سویدی  بۆ هەرێمی كوردستان  كردەوە لەبەر ئەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە دوای بەرهەمی باش و كوالێتی بەرزدا دەگەڕێن ، ووڵاتی سویدیش یەكێكە لەو ووڵاتە ئەوڕوپییانەی كە دەكرێت سوود لە توانا و بەرهەمەكانیان وەربگیرێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1211 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑