تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی بازرگانانی شاری وان لە گەل بازرگانانی هەولێر كۆ دەبنەوە

شاندێكی بازرگانانی شاری وان لە گەل بازرگانانی هەولێر كۆ دەبنەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 25 تشرینی دووەم 2013 08:44

رۆژی 24\11\2013

بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەكر  جێگری سەرۆكی ژوور و فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری و ژمارەك لە بازرگانانی شاری هەولێر پێشوازی كرا لە شاندێكی بازرگانی شاری وان كرا بە سەرۆكایەتی یاڤوز كارەمان جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی شاری وان.

لە دانیشتنێكدا سۆران ئەبوبەكر بە ناوی سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری بەخێرهاتنی كردن و رایگەیاند كە زۆر خۆشحاڵن بە هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان و وتی زۆرمان پێخۆشە بازرگانانی شاری وان لە هەرێم كاربكەن و ئێمە وەكو ژووری بازرگانی ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەك.

ئەوەشی خستە روو كە ئێستا نزیكەی 30،000 تورك لە هەرێم نیشتەجێن و نزیكەی 1300 كۆمپانیای تورك لە هەرێم كاردەكەن ، كۆی گشتی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان توركیا و هەرێم 12ملیار دۆلارە هیواش دەخوازین بە كردنەوەی دوو دەروازەی نوێ كە یەكیان دەكەوێتە نزیك شاری وان ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بازرگانی بە تایبەتی لە گەل شاری وان .

لە لایەن خۆشیەوە یاڤوز كارەمان رایگەیاند شاری هەولێر لە رووی جوگرافیەوە زۆر بە شاری وان دەچێت، ئێمە لە رووی كشتوكاڵی و ، ئاژەڵداری و گەشتیاریەوە خۆمان لە پێشەوە دەبینین, وە لەرووی ئینشائیەوە داوامان لە ئێوە هەیە كە هاوكارمان بن ، هەروەها وتی حكومەتی ئێمە رەزامەندی دەربڕیوە بە كردنەوەی دەروازە تازەكەی نێوان توركیا و كوردستان لە ناچەی شەمزینان بە هۆیەوە دووری نێوان وان و هەولێر لە( 700كم )ەوە دەبێتە 200كم, هیواشی خواست لە ئایندەیەكی نزیك دا شاندێكی بازرگانی هەولێر سەردانیان بكەن.

پاشان بازرگانانی شاری وان و هەولێر خۆیان بە یەكتر ناساند و نیوەڕۆ خوانێكیان بۆ رێكخرا.

شایەنی باسە ئەو سەردانە دووەەم سەردانە كە بازرگانانی شاری وانە بۆ عەولێر پاش ئەوەی لە دوای سەردانی یەكەمیان چەندین بازرگانانی شاری وان لە هەرێم دەستیان بە كاركرد .

ئه‌م بابه‌ته‌ 1246 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑