تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبۆ بەشداری كردنی كۆمپانیا فنلەندییەكان لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان, باڵوێزی فنلەندا لە عیراق سەردانی ژووری كرد

بۆ بەشداری كردنی كۆمپانیا فنلەندییەكان لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان, باڵوێزی فنلەندا لە عیراق سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 26 کانونی دووەم 2014 09:13
رۆژی 23/1/2014 سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازی لە باڵوێزی فنلەندا لە ئێراق و شاندی یاوەری كرد. سەرەتا باڵوێزی فنلەندا خۆشحاڵی دەربڕی بۆ ئەم پێشوازییە و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان, روونیشی كردەوە كە ئەوان حەز دەكەن كۆمپانیا فنلەندییەكان بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدان كردنەوەی كوردستان بكەن چونكە وا هەست دەكەن كە بە بەراورد لەگەڵ كۆمپانیا ئەوروپیەكان زۆر لە دواوەن لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و ئەوانیش حەز دەكەن ئەو فاكتەرانە بزانن كە بتوانین بە هۆیەوە كۆمپانیا فنلەندییەكان بهێنینە كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە جێگری سەرۆكی ژوور بە خێرهاتنی كردن و روونی كردەوە كە ئێستا نزیكەی 2000 كۆمپانیای بیانی لە هەرێم كاردەكەن و لەو ژمارەیەش تەنها 2 كۆمپانیا فنلەندین، وە گرنگترین فاكتەریش بۆ هەر ووڵاتێك كە بیەوێت لە ئاوەدان كردنەوە بەشدار بیت پێویستە نوسینگەیەك یان كونسوڵخانەیەك لە هەولێر بكاتەوە تا بتوانێت پەیوەندی دروست بكات رێگە بۆ هاتنی كۆمپانیاكان خۆش بكات و ئێمەش وەكو ژووری بازرگانی هاوكاریان دەبین و لەگەڵ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی خۆمان دیدارو دانیشتنیان بۆ رێكدەخەین.
لەهەمان كاتیشدا جێگری سەرۆكی ژوور باسی لەو بوارانەش كرد كە ئێستا هەرێمی كوردستان پێویستیەتی وەكو بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار و پیشەسازی، هیواشی خواست هەروەكو چۆن كۆمپانیا فنلەندییەكان لە ساڵانی هەشتاكان یەكێك بوون لە كۆمپانیا بەهێزەكان لە عێراق, هەل بدەن لە داهاتوودا بە هەمان گڕ و تین بگەڕێنەوە.
پاشان باڵوێزی فنلەندا زۆر سوپاسی كردن بۆ ئەم پێشنیازانە، ووتیشی لە نزیكترین دەرفەتدا حكومەت و خاوەن كۆمپانیاكانی خۆمان بە ئاستی ئێستای هەرێمی كوردستان و هەلی كاركردن تیایدا ئاگادار دەكەینەوە بۆ بەشداری كردنیان لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان . 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 905 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑