لەسەر راسپاردەی پارێزگاری هەولێر بە نوسراوی ژمارە 5482 لە 30/9/2014 كە وێنەیەكی ئاڕاستەی ژوورەكەمان كراوە، ئاگاداری سەرجەم نوسینگەكانی فرۆشتنی خانووبەرەو زەوی و موڵك دەكەینەوە كە بە هیچ شێوەیەك كڕین و فرۆشتن بە خانووەكانی گوندی (كۆری) نەكەن چونكە ئەمە بۆ هاووڵاتیانی كەم دەرامەتەو ئەگەر مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت ئەوا پارێزگای هەولێر هەر سزایەكی بە پێویستی بزانێت رێوشوێنی یاسایی بۆ دەگرێتە بەر .