تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵنووسینگەى وەبەرهێنانى بەریتانیایى لەهەولێر دەکرێتەوە

نووسینگەى وەبەرهێنانى بەریتانیایى لەهەولێر دەکرێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 24 شوبات 2010 00:00
لەسەر داواى کونسوڵى بەریتانیا لەهەولێر، پەیوەندیدارانى بوارى بازرگانى لە باڵیۆزخانەى بەریتانیا لە بەغداو کونسوڵخانەى هەولێر، لەگەڵ بازرگان و خاوەنکارانى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەى کردنەوەى نووسینگەى وەبەرهێنانى بەریتانیا لەهەولێر کرد. بەئامادەبوونى کونسوڵى بەریتانیا لەهەولێر و سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى کوردستان و سەرۆکى هەریەک لە ژوورە بازرگانییەکانى سلێمانى و دهۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێرو بازرگانان و خاوەنکاران و خاوەن کۆمپانیاکان لەکوردستان، رۆژى سێشەممە رێککەوتى 23/2/2010 کۆبوونەوەیەکى فراوان لەهوتێلى چوارچرا لەهەولێر بەڕێوەچوو. مەبەست لەو کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنى کردنەوەى نووسینگەى وەبەرهێنانى بەریتانیا بوو لەهەولێر، هاوشێوەى ئەو نووسینگەیەى لە بەغدا کراوەتەوە، بۆئەوەى هاوکاری و رێنمایی کۆمپانیا بەریتانیاییەکان بکات تاکو لەهەرێمى کوردستان وەبەرهێنان بکەن. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى کوردستان، لەوتەیەکدا ئاماژەى بەگرنگى و پێویستى کردنەوەى ئەو نووسینگەیە کردو، باسى لە پەیوەندی و هەوڵەکانى بەرەوپێشبردنى پەیوەندى لەگەڵ بازرگانانى بەریتانیا کرد. خەیات، کردنەوەى ئەم نووسینگەکەى بەدەستپێکردنى قۆناغێکى نوێ لە پەیوەندى نێوان بەریتانیاو کوردستان وەسفکرد. هیواشى خواست بازرگانان و پیشەسازانى هەرێمیش هەنگاو بهاوێژن بۆئەوەى پەیوەندى لەگەڵ کۆمپانیا بەریتانییەکان ببەستن. لەکۆبوونوەکەدا جێرمى مکادى کونسوڵى بەریتانیا لەهەولێر ئاماژەى بە هەڵوێستى حکومەتى بەریتانیا کرد بەرامبەر دەست بەکارکردنى کۆمپانیا بەریتانیاییەکان لە هەرێمى کوردستان، ئامادەیى خۆى دەربڕى بۆ هاوکاریکردن و رەخساندنى دەرفەتى پەیوەندى دروستکردن و کارکردنى کۆمپانیا بەریتانیاییەکان لەهەرێمەکەداو ئەنجامدانى کارى هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا کوردستانیەکان. کالیۆ سۆپا سەرۆکى بەشى بازرگانى و وەبەرهێنان لە باڵیۆزخانەى بەریتانیا لە بەغدا، باسى لە ئەرکى ئەو بەشە کرد کە دروستکردنى پەیوەندى و هاندانى کۆمپانیا بەریتانیاییەکانە بۆئەوەى لەکوردستان کار بکەن، لەرێگەى روونکردنەوەى رەوشى ئابوورى و دەرفەتەکانى کارکردنى کۆمپانیا بەریتانییەکان لەعێراقدا. سەبارەت بەوەى گلەیى دەکرێت گوایە کۆمپانیا بەریتانییەکان لە عێراق و کوردستاندا بوونیان نییە یان کاریگەر نییە، ناوبراو ئاماژەى بە ئەزموونى سەرکەوتوى کۆمپانیاى (B.plan)ى بەریتانیایى دا کە خاوەنەکەى کوردەو توانیویەتى لە بەریتانیاو لەعێراقیشدا پرۆژەى گەورە ئەنجام بدات. لەپاشان بەشداربووانى کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بە کۆمەڵێک گرفت داو تێبینى و پێشنیازیان خستەڕوو، لەلایەن بەرپرسانى بەریتانیایەوە وەڵامدرانەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑