به هۆى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه ژوور له مێژووى خۆیدا هه‌یه‌تى توانیویه‌تى گه‌لێك خزمه‌ت پێشكه‌ش به توێژى بازرگان و پیشه‌ساز بكات له بوارى جیاجیادا هه‌ر له گرێدانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانیدا تا به‌شدارى كردن له پێشانگاكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه و وه‌رگرتنى ڤیزا له ڕۆژانێك كه بۆ خه‌ڵكى كوردستان كارێكى ئاسان نه‌بووه، هه‌روه‌ها له زۆر كۆنگره و كۆنفرانس و سیمینار ئاماده بووه.
ژوور هاوكار بووه بۆ ئاماده‌كردنى چه‌ندین دیراسه‌ى ئابوورى ده‌رباره‌ى كێشه و گرفتى بازرگانان و خستنه ڕووى چاره‌سه‌رى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستى باشتر كردنى كار و بژێوى بازرگان و پیشه‌سازان هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى مرۆیى بۆ كاركردن له بوارى كه‌رتى تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چه‌ندین خولى ڕاهێنانى كردۆته‌وه كه ژماره‌یه‌كى زۆر له ئه‌ندامان تیایدا سوودمه‌ند بوون. وه هه‌روه‌ها یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى كێشه و گرفته‌كانى بازرگانان له سه‌نته‌رى داوه‌رى بازرگانى له ژوورى بازرگانى هه‌ولێر.
بۆ ئاشناكردنى ئه‌ندامه‌كانى، ژوور ساڵانه ڕێبه‌رى بازرگانى و پیشه‌سازى ده‌رده‌كات، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى به‌شى ڕاگه‌یاندنى خۆیدا ماڵپه‌ر و ڕۆژنامه‌ى تایبه‌ت به خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات به مه‌به‌ستى ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى به هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان ده‌كات.
به هۆى پیاده‌كردنى سیسته‌مى بازارى ئازاد له كوردستان و فراوانبوونى ڕۆڵى كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌ركى زیاترى خستۆته سه‌ر ژوور بۆیه هه‌وڵده‌درێت كه خزمه‌ته‌كانى ژوور فراوانتربكرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژوور سه‌نته‌رێكى بازرگانى كردۆته‌وه بۆ گردبوونه‌وه و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى و سازكردنى دیدار و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ شانده بیانییه‌كان، له پاڵ ئه‌وانه‌شدا ژوور به‌رده‌وامى ده‌دات به فراوانتركردنى خزمه‌ته‌كانى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌و دامودهزگایانهى كه فاكته‌رى گرنگن له پرۆسه‌ى به‌ره‌وپێشبردنى تواناى بازرگان و پیشه‌سازان و به‌هێزتركردنى رۆڵى ژوور له ده‌ركردنى ئه‌و بڕیارانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به بوارى بازرگانى و پیشه‌سازیدا هه‌یه
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...