له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ هه‌رێمی کوردستان و دوای ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ بازرگانانی هه‌ولێر له‌ئێواره‌ی 2/4/2013، ئه‌نجومه‌نی کاری ئێراقی-به‌ریتانی (IBBC)، رێککه‌وتی 3/4/، لهمهراسیمێكدا نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی خۆی له‌هه‌ولێری پایته‌خت، کرده‌وه.
مه‌راسیمه‌که‌ش به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و هێرش محه‌ڕه‌م محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمی کوردستان و ، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، خاتوو بارۆنیز نیکۆڵسن سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی کاری ئێراقی – به‌ریتانی (IBBC) و، ئه‌یاد عه‌بدولحه‌لیم سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆک و ژماره‌یه‌ک خاوه‌نکار له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌نجومه‌نی کاری ئێراقی-به‌ریتانی (IBBC)، له‌ژێر دروشمی (پێکه‌وه عێراق بنیات ده‌نێین) کار ده‌کات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2010ی رابردوودا، خاتوو بارۆنیز نیکۆڵسن به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی گه‌وره‌ی ئابووری وڵاته‌که‌ی وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ رێکخستنی ده‌زگایه‌کی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، سه‌ردانی هه‌ولێری کردبوو.
ئێواره‌ی 2/4/2013، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژوور و، شاندێکی ئه‌نجومه‌نی کاری ئێراقی-به‌ریتانی (IBBC)، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژوور سازکرا.
کۆبوونه‌وه‌که، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، خاتوو بارۆنیز نیکۆڵسن سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی کاری ئێراقی – به‌ریتانی (IBBC) و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژوور و (IBBC) و، خاوه‌نکاران و میدیاکاران له‌هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات له‌وته‌یه‌کدا، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، وتی:"به‌هۆی سه‌ردانی شانده‌کانی هه‌ردوولامان بۆ لای یه‌کتر، په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا گه‌یشتۆته ئاستێکی باشتر، هه‌ڵبه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌شدا هه‌وڵدراوه که سوود له‌توانا و شاره‌زایی و ته‌کنه‌لۆجیاکانی وڵاتی به‌ریتانیا وه‌ربگرین، تاکو پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان فراوانتر بێت."
هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه و وتی:"ژووری بازرگانی رۆڵی سه‌ره‌کی گێڕاوه لهبردنهپێشی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا، ئه‌ویش به‌سازدانی کۆبوونه‌وه و دیدار و دروستکردنی ده‌رفه‌ت بۆ مه‌به‌ستی به‌یه‌کگه‌یاندنی خاوه‌نکارانی هه‌ردوولا."
لای خۆیه‌وه، خاتوو بارۆنیز نیکۆڵسن له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌رۆڵی ژووری بازرگانی کرد و وتی:"له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌م ژووره ئه‌کتیڤ بووه له‌بواری کارکردن‌دا، بۆیه ده‌توانین بڵێن به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی به‌ریتانیادا، ژووری بازرگانی هه‌ولێر چالاکتربووه له‌بواری پێشوازی لهشاندهکان و بهیهکگهیاندنیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نکارانی کوردستاندا."
هه‌روه‌ها وتی:"ئێمه له‌پاش ساڵی1991ه‌وه به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ردانیکردنی هه‌رێم، بۆیه هه‌میشه له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵی مه‌دنی و حکومی به‌ریتانیادا کوردستان‌مان له‌یاد بووه و فه‌رامۆشمان نه‌کردووه و خۆمان به‌دۆستی ئێوه زانیوه."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه رایگه‌یاند و وتی:"هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی چالاکییه‌کانماندا له‌کوردستان، سبه‌ینێ ئۆفێسی سه‌ره‌کی ئه‌نجومه‌نه‌که‌مان له‌هه‌ولێر ده‌که‌ینه‌وه، تاکو به‌شدار بین له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی."
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2010ی رابردوودا، خاتوو بارۆنیز نیکۆڵسن به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی گه‌وره‌ی ئابووری وڵاته‌که‌ی وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ رێکخستنی ده‌زگایه‌کی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، سه‌ردانی هه‌ولێری کردبوو.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...