له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ هه‌رێمی کوردستان و دوای ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ بازرگانانی هه‌ولێر له‌ئێواره‌ی 2/4/2013، ئه‌نجومه‌نی کاری ئێراقی-به‌ریتانی (IBBC)، رێککه‌وتی 3/4/، له‌مه‌راسیمێكدا نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی خۆی له‌هه‌ولێری پایته‌خت، کرده‌وه.
مه‌راسیمه‌که‌ش به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و هێرش محه‌ڕه‌م محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمی کوردستان و ، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، خاتوو بارۆنیز نیکۆڵسن سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی کاری ئێراقی – به‌ریتانی (IBBC) و، ئه‌یاد عه‌بدولحه‌لیم سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆک و ژماره‌یه‌ک خاوه‌نکار له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌نجومه‌نی کاری ئێراقی-به‌ریتانی (IBBC)، له‌ژێر دروشمی (پێکه‌وه عێراق بنیات ده‌نێین) کار ده‌کات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2010ی رابردوودا، خاتوو بارۆنیز نیکۆڵسن به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی گه‌وره‌ی ئابووری وڵاته‌که‌ی وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ رێکخستنی ده‌زگایه‌کی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، سه‌ردانی هه‌ولێری کردبوو.