رۆژى 5/1/2022 سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له شاندێكى رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى (IOM) – لقى هه‌ولێر.
ئامانجى سه‌ردانى شاندى ناوبراو ده‌رباره‌ى ئه‌و ههماههنگيه بوو كه له نێوان ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و رێكخراوى ناوبراو هه‌يه بۆ پشتگيرى و په‌ره‌پێدانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خاوه‌ن بيرۆكه و پرۆژه‌ى بچوكى خۆيانن.
شاندى ميوان رايانگه‌ياند: ئێمه له‌و به‌رنامه‌يه‌ى ئێستامان هاوكارى دارايى بێ وه‌رگرتنه‌وه پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ين كه خاوه‌ن بيرۆكه يان پرۆژه‌ى بچوكى خۆيانن بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به پرۆژه‌كه‌يان بده‌ن و بتوانن چه‌ند كهسێكيش لاى خۆيان دابمه‌زرێنن و بيخه‌نه سه‌ر كار.
شاندى ناوبراو وتيان: له ئێستادا 1,000 پرۆژه له ته‌واوى عێراق كه 120 پرۆژه‌يان له هه‌رێمى كوردستانن ئێمه پشتگيرى دارييان ده‌كه‌ين به پێدانى 5,000 بۆ 30,000 دۆلارى ئه‌مريكى به گوێره‌ى قه‌باره و جۆرى پرۆژه‌كه وه‌كو هاوكارى و بێ وه‌رگرتنه‌وه.
جێگرى سه‌رۆكى ژوور وتى ئێمه له‌گه‌ڵ چه‌ندين رێكخراو و لايه‌ن له ماوه‌ى رابردوو و له ئێستاشدا وه له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بين يادداشتنامهى لێگتێگهيشتن و هه‌ماهه‌نگيمان هه‌يه بۆ خزمه‌تى بازرگانان و چينى گه‌نجان به تايبه‌تى و خه‌ڵكى كوردستان به گشتى، هه‌وڵمان داوه خزمه‌ت و پاداشته‌كان بگاته شوێنى مه‌به‌ست.
سۆران ئه‌بوبه‌كر وتيشى: ئێمه هه‌ماهه‌نگتان ده‌بين و پشتگيرى ته‌واوى ئه‌م بهرنامهيهتان ده‌كه‌ين وه‌كو ژوورى بازرگانيش ده‌توانين پشتگيرى پرۆژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ين كه ئه‌ندامن له ژوور و تۆماركراون وه ئه‌و پرۆژانه‌ى كه ئێوه هاوكاريتان كردوون له لاى ئێمه‌ش تۆمار نين ئێمه ده‌رگامان واڵايه هه‌ر كاتێك بيه‌وێت له‌لامان پرۆژه‌كه تۆمار بكات.
بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...