رێککه‌وتی 16/4/2013، له‌باره‌گه‌ی ژوور، له‌میانه‌ی دیداری نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، مارتن هیلی به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر، باس لهئامادهباشییهکان بۆ چوونی شاندێکی بازرگانی کوردستان بۆ ئه‌مه‌ریکا و هاتنی شاندێكی بازرگانی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێم کرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن لهئهرکهکانیاندا.
پاشان به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌گرنگی چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی کونسوڵخانه دا لهروونکرهدنهوهی ره‌وشی پێشکه‌وتووی ئاسایش و ئابووری هه‌رێم بۆ خاوه‌نکارانی ئه‌مه‌ریکا و، هه‌روه‌ها وتی:"کاتی ئه‌وه هاتووه که په‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌بواری بازرگانیدا له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا هه‌ڵبدرێته‌وه، چونکه ئه‌م کاره زۆر پێویسته بۆ هه‌ردوولامان."
هاوکات دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌باشی ژوور کرده‌وه به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی هه‌ر شاندێکی ئابووری ئه‌مه‌ریکا که بێته کوردستان، چونکه ژوور لای مه‌به‌سته که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا پته‌وتر بێت، ئه‌ویش له‌پێناو هێنانی مارکه به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ کوردستان.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مارتن هیلی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیاندا، دووپاتی له‌سه‌ر کارکردنیان له‌سه‌ر هێنانی شاندێكی گه‌وره‌ی بازرگانی ئه‌مه‌ریکی بۆ کوردستان کرده‌وه له‌داهاتوودا.
له‌میانه‌ی گفتوگۆکانیاندا، هه‌ردوولا تاوتوێی بابه‌تی رێکخستن و ئاماده‌کردنی شاندێکی بازرگانی هه‌رێمیان کرد، که له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکات و له‌میانه‌یدا چاویان بکه‌وێت به‌به‌رپرسانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بواری ئابووری و بازرگانی له‌و وڵاته‌دا.
رێککه‌وتی 16/4/2013، دووه‌مین کۆڕبه‌ندی ئابووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی، به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌ت و نزیکه‌ی 200 بازرگان و خاوه‌نکار له‌هه‌ردوولا و، ژماره‌یه‌ک له‌میدیاکارانی کوردستان له‌هه‌ولێری پایته‌خت سازکرا.
کۆڕبه‌نده‌که له‌هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی هه‌ولێر و، عوسمان شوانی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی ئابووری له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و، عه‌بدوڵلا ساڵح جێگری وەزیری بازرگانی دەرەوەی ئیمارات و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌کی دیکه له‌به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا و، نزیکه‌ی 200 بازرگان و به‌ڵێنده‌ر و سه‌رمایه‌گوزارانی هه‌ردوولا و، ژماره‌یه‌ک له‌میدیاکارانی کوردستان ئاماده‌بوون.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز عوسمان شوانی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی ئابووری له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، که ره‌وشی ئاسایش و هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا وایكردووه كۆمپانیا بیانیه‌كان كه ژماره‌یان زیاتر له‌دوو هه‌زاره روو له‌هه‌رێم بكه‌ن، كۆڕبه‌ندی ئه‌مڕۆش كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتدا به‌رێوه‌ده‌چێت ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشكهوتنانهوه.
وتیشی:"نزیكبوونه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی هه‌رێمی کوردستان و ئیمارات هۆكارێكی گرنگه بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاركردن پێكه‌وه، تا به‌سوودی هه‌ردوولا ته‌واوبێت."
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌بدوڵڵا سالح جێگری وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، که به‌هۆی بوونی هه‌لی وه‌به‌رهێنان و سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئێمه وه‌ك ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بهدهروزازهیهك بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو عێراقدا.
وتیشی:"له‌ئێستادا ئاستی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولامان گه‌یشوه‌ته شه‌ش ملیار دۆلار، كه كۆمپانیاكانمان له‌بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بیناسازی و گهشتوگوازو نه‌وت و گاز‌و گه‌یاندن و فڕۆكه‌وانی كارده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانمان و سوود گه‌یاندن به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر، پێویستمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ، له‌وته‌یه‌کیدا به‌ناوی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆکه‌وه به‌خێرهێنانی شاندی ئیماراتی بۆ کوردستان کرد و، هه‌روه‌ها وتی:"ئومێده‌وارین ئه‌م کۆربه‌نده قۆناغێکی تازه له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بکات و ببێته هۆی زیاتر به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا، که به‌به‌هێزترین په‌یوه‌ندی بازرگانی عێراق داده‌نرێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا."
هه‌روه‌ها وتی:"ئێستا ستراتیژیه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتیمانییه و ئه‌مه‌ش هه‌لی وه‌به‌رهێنانی ره‌خساندووه و کوردستانی کردۆته‌وه ناوچه‌یه‌کی سه‌رمایه‌گوزاری و، به‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای بیانی روویان له‌هه‌رێم کردووه، له‌نێویشیاندا کۆمپانیا ئیماراتییه‌کان که‌رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یان روو له‌زیادبوون ده‌کات له‌هه‌رێمدا."
ئاماژه‌ی پێدا و وتیشی:"له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌هۆی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌کانمان بۆ میرنشینه‌کانی دوبه‌ی و شاریقه، به‌شداربووین له شکاندنی به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و ئیمارات."
جێی ئاماژه‌یه، کۆربه‌نده‌که که ئامانجی سه‌ره‌کی هاندانی بازرگانی و هه‌نارده‌کردن و سه‌رمایه‌گوزارییه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیماراتدا، ده‌یان کۆمپانیای ئیماراتی تێدا به‌شدارن و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێواره‌ی دووه‌مین رۆژی کۆربهندهکهش ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر میوانداری شاندی ئیماراتی و به‌شداربووانی کۆربه‌ند له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ژوور کرد.
رێککه‌وتی 16/4/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پاتریک دوفـــفی شاره‌زای سیاسی و ئابووری ئێرله‌ندای باشوور بیرۆکه‌ی جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری له‌کوردستاندا خسته روو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌خێرهێنانی به‌ڕێز دوفـــفی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌کاتی گونجاوی خۆیدا سه‌ردانی ئێرله‌ندا ده‌که‌ین، چونکه ئه‌و وڵاته زۆر پێشکه‌وتووه به‌تایبه‌تی له‌بواری گه‌شتیاریدا و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ته بۆ گواستنه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌کانی ئێرله‌ندییه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز پاتریک دوفـــفی شاره‌زای سیاسی و ئابووری ئێرله‌ندای باشوور وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانیکردنی کوردستان و ژووری بازرگانی هه‌ولێر بۆ جاری دووه‌م، هه‌روه‌ها وتی:"پاش لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌ره‌وشی ئابووری و جوگرافی کوردستان، بۆمان ده‌رکه‌وتووه که جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری له‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ین، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌رنجی گه‌شتیاران له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ لای هه‌رێم رابکێشێت، به‌وه‌ش سوود به‌خۆمان و خه‌ڵكی کوردستان ده‌گه‌یه‌نین."
هاوکات به‌ڕێز دوفـــفی رۆڵی ژووری بازرگانی لههاوکاریکردنیان له‌جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌که‌دا به‌گرنگ زانی.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات وێڕای پێدانی زانیاری و رێنوێنیکردنی به‌ڕێز دوفـــفی سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌که، هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنیان له‌کاره‌که‌یاندا خسته روو.
رێککه‌وتی 15/4/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز كیم یونگ هیۆن كۆنسولی گشتی كۆریای باشوور لەهەرێمی كوردستان، چه‌ند چالاکییه‌کی گرنگی وڵاته‌که‌ی له‌هه‌ولێردا و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا راگه‌یاند.
لەمیانه‌ی دیدارەكەدا، هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی که هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی و کونسڵخانه‌ی ناوبراو زیاتر فراوانتر بکرێت، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی چالاکییه جۆراجۆره‌کانی وڵاتی کۆریای باشوور له‌هه‌رێمی کوردستاندا و به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانیدا به‌جۆرێک ژماره‌ی کۆمپانیا کۆرییه‌کان له‌کوردستاندا بگاته ئاستێکی به‌رچاو.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دووپاتییان له‌سه‌ر گرنگی ڕۆڵی كۆریای باشوور لەهاوكاریكردنی بەردەوام و بەشداریكردنی لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه، کونسوڵی کۆریای باشوور رایگه‌یاند، که له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌نته‌ری که‌لتووری کۆریای باشوور و له‌مانگی حوزه‌یرانی داهاتووشدا ڤیستیڤاڵی کۆریای باشوور بۆ فیلم له‌هه‌ولێر ده‌کرێنه‌وه.
هاوکات داوای له‌ژووری بازرگانی کرد، که ئاسانکاری بۆ به‌شداریپێکردنی کۆمپانیا کۆرییه‌کان له‌پێشانگه‌ی ساڵانه‌ی هه‌ولێردا بکه‌ن، که بڕیاره له‌مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا ساز بکرێت.
لەكۆتایی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژوور بۆ هاوکاری و هاریکاریکردنی کونسوڵخانه‌ی کۆریای باشوور له‌هه‌ولێردا کرده‌وه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...