تۆ لێرەیت: ErbilChamberمەرجی بە ئەندامبووننوسینگه‌ی خانووبه‌ره‌ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوونوێنەرانى کوردستان بەشدارى لە سێیەمین کۆنگرەى کارى عێراقى ئەلمانى دەکەن

نوێنەرانى کوردستان بەشدارى لە سێیەمین کۆنگرەى کارى عێراقى ئەلمانى دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو چوار شەممە, 20 حوزەیران 2007 00:00
هەریەک لە هۆشیار سیوەیلى وەزیرى کارەبا و عماد احمد وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و هێرش محرم سەرۆکى دەستە وەبەرهێنان و دارا جلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى کوردستان وەک نوێًنەرانى کوردستان بەشداریان لە سێیەمین کۆنگرەى کارى عێراقى ئەلمانى کرد . هەریەک لە وەزیرى کارەبا و وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و سەرۆکى یەکیًتى ژوورە بازرگانیەکانى کوردستان ووتەیان پێشکەش کرد . دارا جلیل خەیات ، سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى کوردستان لە ووتەکەیدا ئاماژەى بە دەرفەتەکانى وەبەرهێنان لە کوردستان کرد و تەئکیدى لەسەر پێویستى کوردستان بەسەرمایەى بیانى کرد و هیواى خواست کە پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەلمانیا بەرەو پێشبخرێت . وە لە میانەى ئەم بەشداریکردنەدا سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى کوردستان سەردانى ژوورى بازرگانى ( هامبۆرگ ) ى کرد ، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەل ( کارل درێیەر ) سەرۆکى ژوورى بازرگانى هامبۆرگ باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندى هەردوو ژوور کرد و سەرۆکى یەکَێتى ژوورە بازرگانیەکان داواى سەردانى کردنى کوردستانى لێیان کرد و ئەوانیش بە پێخۆشحالیەوە ئەم داوایەیان قبول کرد . دواتریش لە سەردانێکدا لەگەل به‌رپرسی جێبه‌جێکار له‌ ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌کانی ئه‌لمانیا گەلێک بایەتى گرنگ دەربارەى دروستکردنى پەیوەندى و ئالۆگۆرکردنى بیرورا تاووتوێکرا
ئه‌م بابه‌ته‌ 3132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑