رۆژى 26/6/2022 مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له شاندێكى باڵيۆزخانه‌ى وڵاتى به‌ڕيتانيا له عێراق.
له ديدارێكدا كه به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون، شاندى ميوان وتيان ئێمه له باڵيۆزخانه بهرنامهيهكمان داناوه بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى ئابوورى كوردستان و ئامانجيشمان زياتر له يارمه‌تى دانى كه‌رتى تايبه‌ت خۆى ده‌بينێته‌وه.
مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور وتى: خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ى پڕۆژه‌كان له هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن كۆمپانيا خۆماڵيهكانهوه جێبه‌جێكراون، زۆرێك له‌و كۆمپانيايانهش ئاماده‌ن كار له‌گه‌ڵ كۆمپانياى تر‌ى وڵاتان بكه‌ن، تا ئێستاش كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتانى ئه‌وروپى وه‌ك پێويست نين له هه‌رێمى كوردستان.
جێگرى سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر وڵاتى به‌ريتانيا هاوكارمان بێت ده‌توانين كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ، گه‌شت و گوزار و پيشهسازيش پێشبخهين ئه‌وكات ئابوورييهكهمان زۆر پشت به نه‌وت نابه‌ستێت.
ئاماده‌بووانى ژوور باسيان له ئيش و كارى كارگه خۆماڵيهكان كرد، هه‌روه‌ها هۆكارى داخرانى به‌شێكيش له‌و كارگانهيان بۆ شاندى ميوان روونكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بووانى ژوور باسيان له ياساى وه‌به‌رهێنان كرد بۆ ميوانان كه له سه‌دا سه‌د له به‌رژه‌وه‌ندى وه‌به‌رهێنه‌ر دايه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...