تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆکى ژوور پێشوازى لەشاندێکى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردى – ژاپۆنى دەکات

سەرۆکى ژوور پێشوازى لەشاندێکى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردى – ژاپۆنى دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ شەممە, 05 حوزەیران 2010 00:00
رۆژى 3/6/2010 داراجەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لەشاندێکى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردى –ژاپۆنى کرد کەپێک هاتبوولە
رۆژى 3/6/2010 داراجەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لەشاندێکى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردى –ژاپۆنى کرد کەپێک هاتبوولە (تسایوشى مۆریمۆتۆ) بەرێوەبەرى گشتى ئیفیسى کوردستانى کۆمپانیاى تایچی هۆلدینگز (ئوسامو کاکاناشى) بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە و سەرۆک و ئەندامانى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردى – ژاپۆنی. لەدانیشتنێکدا سەرۆکى ژوور خۆشحاڵى خۆى لەبەرامبەر سەردانە کەیان دەربڕى و هیواى خواست کە کۆمەڵەکەیان تەکەنێکى باشى بەبەرەو پێش بردنى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان وڵاتى ژاپۆن بدات لەهەردوو بوارى کۆمەڵایەتى و ئابوورى (تسایوشى) سوپاسگوزارى خۆى ئاراستەى سەرۆکى ژوور کردو دڵخۆشى خۆى لەبەرامبەر بەرەو پێش چوونى هەرێمى کوردستان و حەزى گەلى کورد لەدۆستایەتى کردن و ڕێز گرتنیان لەخەلکى بیانى و بەتایبەتى ژاپۆنیەکان دەربڕى هەروەها تەئکیدى لەسەر هەوڵەکانى کۆمەڵەکەیان کردەوە بۆگرنگیدان بەولایەنانەى کەخزمەت بەبەهێز کردنى پەیوەندى و دۆستایەتى لەنێوان گەلى کوردستان وگەلى ژاپۆندا دەکەن . هەروەها لەدانشتنەکەیاندا باسیان لە گەلێک بابەت و لایەنى گرنگى ئابوورى و وەبەرهێنان و گەشتیارى دا کرد،واچاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردى – ژاپۆنى بەهەماهەنگى لەگەڵ ژووردا گەشتێکى بازرگانى وگەشتیارى بۆ ژمارەیەک لەبازرگانانى کوردستان سازبکات بەمەبەستى زیاتر لەیەکتر نزیک بوونەوە و ئەنجامدانى کارى بازرگانى و پەیوەندى ئابوورى .
ئه‌م بابه‌ته‌ 1515 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑