تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبریکارى وەزیرى دەرەوەى مسر: دەست بەکارکردنى کۆمپانیاى میسریەکان لەکوردستان نزیک بۆتەوە

بریکارى وەزیرى دەرەوەى مسر: دەست بەکارکردنى کۆمپانیاى میسریەکان لەکوردستان نزیک بۆتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 06:08
ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 27/7 بەئامادەبوونى ئیبراهیم سۆفى جێگرى سەرۆکى ژوور ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور

ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 27/7 بەئامادەبوونى ئیبراهیم سۆفى جێگرى سەرۆکى ژوور ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆشاندێکى بازرگانى و حکومى میسرى بەسەرۆکایەتى ئیبراهیم عەشماوى بریکارى وەزیرى وەبەرهێنان سازکرا.
شاندى هاوبەشى حکومى و بازرگانى میسرى لەو سەردانەیاندا بۆکوردستان ژمارەیەک بەرپرسى پایە بەرزى حکومى لەخۆگرتبوو لەوانەش بریکارى وەزیرى دەرەوە و چەندین راوێژکارو بەرێوەبەرو توێژەرى ژمارەیەک وەزارەت و دام و دەزگا حکومى و نوێنەرى زیاتر لە (17) کۆمپانیاى جۆراو جۆر.
فدائەدین گەردى ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور لەوتەیەکدا وێڕاى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لەدەرفەتەکانى کارو پێداویستیەکانى کوردستانى لەبوارى جیاجیادا کردو تەئکیدى لەسەر پشتگیرى کردنى حکومەتى هەرێم لەکەرتى تایبەت و وەبەرهێنانى بیانى کردو ئاماژەى بەو بوارانەدا کە کۆمپانیا میسریەکان دەتوانن کارى تێدابکەن و داواى لەشاندەکە کرد کەدەست بە وەبەرهێنان بکەن لە کوردستان و ئامادەیى ژوورى بۆ پێش کەش کردنى هاوکارى دەربڕى.
ئیبراهیم عەشماوى بریکارى وەزیرى وەبەرهینانى لەوتەیەکدا وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ ڕێکخستنى کۆبوونەوەکە تەئکیدى لەسەر ئامادەباشى کۆمپانیا میسریەکان بۆ وەبەرهێنان کردەوە.
محمد قاسم بریکارى وەزیرى دەرەوەى میسر باسى لە سەردانەکەى سەرۆکى هەرێم کرد بۆ میسر کە چەندین یاداشتنامەیان لەگەل سەرۆکى مسر ئیمزا کردوە و خەریکە ناوەڕۆکەکانیان دەچێتە وارى جێ بەجێ کردنەوە، هەربۆیەش وتى دەست بەکارکردنى کۆمپانیا میسریەکان لەکوردستان نزیک بۆتەوە.
ئەمەو شاندى وڵاتى میسر دواى تەواو بوونى کۆبوونەوەکە لەگەڵ ئەو بازرگانانە کۆبوونەوە کە لەسەر بانگهێشتى ژوور ئامادەبوون.
شاندى وڵاتى میسر بۆ هەرێمى کوردستان کە تا ڕۆژى پێنج شەممە لەکوردستان دەبن لەگەل َ چەندین دامو دەزگاى حکومى وەک وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و دەستەى وەبەرهێنان و چەند دەزگاى تر کۆدەبنەوە.
بریکارى وەزیرى دەرەوەى میسر تەئکیدى لەسەر ئەوە کردەوە کەشاندەکەیان لەو سەردانەدا سەردانى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن.
بەمەبەستى گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو بابەتانەى کە کاردانەوەیان بەسەر کارى کۆمپانیا میسریەکان دەبێت لە کوردستان، هەروەها گەشبینى خۆى بەئایندەى هەماهەنگى پێکەوە کارکردنى کۆمپانیا مسرى کوردستانیەکان لەئایندەیەکى نزیکدا دەربڕى.

msri2.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1450 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑