تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵقونسولى گشتى ئەڵمانیا لە هەولێر: دەمانەوێت بزانین چی بکەین باشە باشە بۆ ئەوەى پەیوەندیەکانمان بەرەو پێشبچێ

قونسولى گشتى ئەڵمانیا لە هەولێر: دەمانەوێت بزانین چی بکەین باشە باشە بۆ ئەوەى پەیوەندیەکانمان بەرەو پێشبچێ

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 25 ئاب 2010 06:52
رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى
رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازیان لە ستیڤان باتێل قونسولى گشتى ئەلمانیا لە هەولێر کرد.
سەرۆکى ژوور ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و ئەلمانیا و ژوورەکانى بازرگانى هەرێم و ژوورى بازرگانى ئەلمانیاى خستەروو و هەروەها باسى لە هەبوونى پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى و هاوکارى کردن لە نێوان ژوورەکانى هەرێم و یەکێتى ژوورەکانى ئەلمانیا کرد کە بوەتە مایەیەى سود وەرگرتن لە شارەزاییەکان و پتەوبوونى پەیوەندى، هەروەها باسى لە باش بوونى پەیوەندى بازرگانى لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئەلمانیا کرد و رۆلى قونسولیە و بالیۆزخانەى ئەلمانیاى بەرزنرخاند لەوەى کە هۆکارێکى گرنگى بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکان بونە، لە لایەکى تریش باسى لەو سەردانە کرد کە لە مانگى (ئاب) ى ئەمسالدا بە سەرۆکایەتى شاندى بازرگانى هەرێم بۆ ئەڵمانیا ئەنجامیان دابوو. قونسولى گشتى ئەڵمانیا وێراى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى کردنیان بەئاگایى خۆى لە هەموو ئە و کارو چالاکیانە ئاشکرا کردو بەمەبەستى سەردانە کەشیانى بۆ بەرەو پێش بردنى پەیوەندیەکانى چڕ کردەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش وتى دەمانەوێ لە ئێوە وە بزانین کەچى بکرێت باشە بۆ ئەوەى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەڵمانیا بەرەو پێش ببەین، لەوەڵامى ئەوپرسیارەدا سەرۆکى ژوور وتى
1-    واباشە کۆمپانیا ئەڵمانیەکان لە پیشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر بەشدارى بکەن لە پاڵ ئەوانیشداشاندى بازرگانى لە بوارى جۆراو جۆر بێنە کوردستان بۆ ئەوەى زیاتر ئاگادارى رەوشى هەرێم ببن و لە ودەرفەتانەدا کۆبوونەوە و دیدار سازبکەن
2-     ئاسانکارى زیاتر بکرێت بۆ هاموشى بەردەوامى بازرگانانى هەردوولا لەبوارى  جیاجیادا چونکە پەیوەندى هاموشۆ دۆستایەتیەکان دەبنە هۆى دەست کردن
کردن بەکارى بازرگانى و پیشەسازى وەبەرهێنان
3- باشى بوونى داهاتى خەلکى کوردستان واى کردوە کەبە دواى بەرهەمى باشى و کوالیتى بەرزدا بگەڕێن ئەم شى دەخوازێت کە کۆمپانیا ئەڵمانیەکان هەوڵ بدەن شوێنى کۆمپانیا بیانیەکانى تر بگرنەوە بەرهەمى خراپ رەوانەى کوردستان دەکەن، بۆیە دەبێ هانى کۆمپانیا ئەڵمانیەکان بدرێت بۆ ئەوەى بەو دەرفەتە بزانن و کارى بۆ بکەن .
سەبارەت بە بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکان تەئکید لەسەر هەولدان بۆ دۆزینەوەى خالە هاوبەشەکان نەک تەنها لە بوارى بازرگانى بەلکو لە بوارى باشتر کردنى ئاستى زانیارى کۆمپانیاکانى هەرێم لە رێگەى مەشق و راهێنان لە بوارى جیاجیادا کرایەوە.

almanya-(1).jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1207 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑