تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپارێزگارى بەسرە دەرگاى وەبەرهێنانى بۆ وەبەرهێنەرانى کوردستان دەکاتەوە

پارێزگارى بەسرە دەرگاى وەبەرهێنانى بۆ وەبەرهێنەرانى کوردستان دەکاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 04:01
بە ئامادەبوونى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر ئێوارەى رۆژى هەینى 20/8/2010 لەپاڵ ئێوارەخوانێکى رۆژووشکاندن
بە ئامادەبوونى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر ئێوارەى رۆژى هەینى 20/8/2010 لەپاڵ ئێوارەخوانێکى رۆژووشکاندن کە یەکێتى بەلێندەرانى کوردستان سازى کردبوو بە بۆنەى هاتنى شاندێکى پارێزگاى بەسرە بە سەرۆکایەتى د. شلتاخ عەبود پارێزگارى بەسرە کە تیایدا سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و ژمارەیەکى زۆر لە وەبەرهێنەرانى هەولێر بەشداربوون دواى بەخێرهێنان و یەکترى ناسین پارێزگارى بەسرە سەرسامى خۆى لەبەرامبەر ئەو گۆرانکارى و بەرەو پێشچوونانە دەربرى کە لە هەولێر روویان داوە و هیواى خواست کە باشتریش بێت، لە درێژەى قسەکانیدا داواى لە وەبەرهێنەرانى کوردستان کرد کە بەشدارى لە بنیات نانەوەى شارى بەسرەدا بکەن و وەک هەولێرى لێ بکەن، هەروەها ئامادەیی خۆى بۆ پشتگیرى و هاوکاریان دەربرى.
لەهەمان کاتیشدا پارێزگارى هەولێر هانى وەبەرهێنەرانى دا کە دەست پێشخەر بن لە بوارى وەبەرهێنان لە پارێزگاى بەسرە.
دواتریش دەرگاى گفتوگۆ و پرسیار کرایەوە و گەلێک بابەت دەربارەى وەبەرهێنان لە بەسرە خرانە بەرباس و وەلامى پرسیارەکان درایەوە.

2.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1521 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑