رۆژى 17/7/2019 به ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و جێگر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، د. كاوه شێروانى سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و راهێنه‌ر و به‌شداربووانى خولى سه‌ره‌تايه‌ك بۆ فرۆشتن بڕوانامه‌يان پێ به‌خشرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌ك دا سه‌رۆكى ژوور وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد باس له گرنگى و به‌رده‌وامى كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره خولانه كرد، هاوكارى و پاڵپشتى ژوورى بازرگانى دووپاتكرده‌وه، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌شداربووانى ئه‌م خوله خواست.
شايانى باسه خولى (سه‌ره‌تايه‌ك بۆ فرۆشتن) خولێكى په‌ره‌پێدانى پراكتيكى و پرۆفيشناڵ بوو، ئاماده‌كرابوو بۆ يارمه‌تيدانى قوتابيان و ده‌رچووانى زانكۆ به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا‌و لێهاتوويان له رووى بازاڕگێڕى و فرۆشتنه‌وه، به ئامانجى به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌لى كار له‌و بواره.
ئه‌م خوله له لايه‌ن ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر به پالپشتى ئه‌نجومه‌نى توێژينه‌وه و ئاڵوگۆڕى نێوده‌وڵه‌تى ساز كرا.
خوله‌كه 15 كاتژمێر بوو ماوه‌ى 5 رۆژى خاياند 23-27/ 6/ 2019، 38 قوتابى و ده‌رچووى زانكۆ لێ ى سوودمه‌ند بوون.