رێککه‌وتی 11/9/2012 له‌باره‌گه‌ی ژوور، گرێبه‌ستێکی هاوبه‌ش له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و رێکخراوی (گلۆبال پڕۆجێکت پارتێنه‌ر)ی ئه‌ڵمانی GPB)) واژۆ کرا. مه‌راسیمی واژۆکردنه‌که‌ش له‌نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و که‌نعان شێخۆ نوێنه‌ری رێکخراوی (گلۆبال پڕۆجێکت پارتێنه‌ر)ی ئه‌ڵمانی GPB))دا به‌ڕێوه‌چوو. یاداشتنامه‌که‌ش بریتییه له‌فراوانکردنی ئه‌و گرێبه‌سته هاوبه‌شه‌ی که پێشتر له‌مانگی نیسانی ساڵی 2010ی رابردوودا، به‌جیا له‌نێوان هه‌ر سێ ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و رێکخراوی (گلۆبال پڕۆجێکت پارتێنه‌ر)ی ئه‌ڵمانی‌دا واژۆکراوه. گرێبه‌سه‌ته‌کانیش بریتین له‌پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌ر سێ ژووری ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی ژووره‌کانی بازرگانی ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی ژووره بازرگانی و پێشه‌سازییه‌کانی کوردستان له‌روووی (به‌هێزکردنی خزمه‌تگوزاری ژووره‌کان، باشترکردنی ره‌وشی کۆمپانیا بچووک و مامناوه‌ندییه‌کان، پێشکه‌شکردنی زانیاری و شاره‌زایی له‌بواری یاسا و رێسا ئابوور‌ییه‌کان‌دا). گرێبه‌سه‌ته نوێیه‌که‌ش برتییه له‌به‌رده‌وامیدانی کارکردن به‌و سێ گرێبه‌سه‌ته‌ی که پێشتر به‌جودا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ژووری بازرگانی و پێشه‌سازییه‌کانی کوردستاندا وه‌کو پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش مۆرکراوه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی ته‌واویش له‌پڕۆژه‌که ده‌کرێت له‌رووه‌کانی واته‌یی (مه‌عنه‌وی) و ما‌یه‌کی (مادی)ییه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه کارکردنی ئه‌ڵمانیا و ده‌زگه‌ی ئابووری جیهانی ئه‌ڵمانیا و رێکخراوی (گلۆبال پڕۆجێکت پارتێنه‌ر)ی ئه‌ڵمانی.