رێککه‌وتی 19/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا له‌عێراق کرد، که به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی له‌ئه‌رکه‌که‌ی به‌یاوه‌ری به‌ڕێز جێرۆین کێلدێرهویس نوێنه‌ری تازه‌ی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر سه‌ردانی ژووری کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌تێدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی باڵیۆزی نوێی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌ماوه‌کانی رابردوودا ژووری بازرگانی په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌کانی دیکه‌ی هۆڵه‌ندا‌دا هه‌بووه، دواینیشیان به‌ڕێز یه‌رۆن رۆدێنبێرگ که‌به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌که‌ی و، ئۆمێدیش ده‌خوازرێت که‌به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی تازه‌دا به‌رده‌وامی به‌و په‌یوه‌ندییانه بدرێت به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی که قوڵتر و باشتر بکرێت و له‌کۆتایشدا خزمه‌ت به‌هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و هۆڵه‌ندا بکات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که هۆڵه‌ندا وڵاتێکه له‌رووی ته‌که‌نۆلۆجیاوه پێشکه‌تووه و به‌تایبه‌تی بواری کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری و به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌کانه‌وه، بۆیه هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و پێشکه‌وتنانه له‌رێی شاره‌زا‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ کوردستان بگوازرێته‌وه، چونکه ئێستا کابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، جه‌خت له‌سه‌ر سێ سێکته‌ر ده‌کاته‌وه که‌ئه‌وانیش (پیشه‌سازی، کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار)ن، بۆیه به‌و هیوایه‌ی که په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانمان ببێته هۆی پێشخستنی کاره‌کانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌کوردستاندا به‌تایبه‌تی له‌و سێ بواره‌ی که‌باس کران. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز باڵیۆز وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا، وتی:"به‌راستی هه‌ست ده‌که‌م که له‌ماڵی خۆمانین"، هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی روونکرده‌وه که بریتییه له‌ئاگادارکردنه‌وه‌ی ژوور به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونیان وه‌ک باڵیۆزی نوێی وڵاته‌که‌ی له‌عێراق، هه‌روه‌ها ئاشنابوون به‌به‌ر‌پرسانی ژوور و وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی ژووره‌وه لێیان." هه‌روه‌ها وتی:"له‌پاش وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو، راپۆرتێکی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ینه حکومه‌تی هۆڵه‌ندا". هه‌روه‌ها له‌میانی گفتوگۆکاندا، هه‌ردوولا تاوتوێی بابه‌تی سه‌ردانی شاندێکی بازرگانی کوردستانیان بۆ هه‌ردوو وڵاتی و هۆڵه‌ندا کرد که بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌نجام بدرێت بۆ به‌شداری له‌کۆنگره‌یه‌کی فراوانی ئابووری و سه‌ردانی چه‌ند داموده‌زگه‌یه‌کی گرنگی ئه‌و وڵاته. له‌کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی که چاوی به‌به‌ڕێز باڵیۆز که‌وتووه و هیواشی خواست که به‌ڕێزیان له‌ئه‌رکه تازه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو بێت، هاوکات ئاماده‌یی ژووری بۆ یارمه‌تدانی به‌ڕێز باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا و ته‌واوی ستافی باڵیۆزخانه‌که له‌به‌غدا و نوینه‌رایه‌تییه‌که‌ی له‌هه‌ولێری پایته‌خت خسته روو.