رێککه‌وتی 20/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی دیاربه‌کر کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ری کۆمپانیا و پیاوانی خاوه‌نکاری ئه‌و شاره پێکهاتبوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که تێدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"ئێمه خۆشحاڵین به‌هاتنی به‌رده‌وامی شانده بازرگانییه‌کانی وڵاتی تورکیا و ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره سه‌ردانانه سوودی بۆ هه‌موو لایه‌کمان هه‌بووه." به‌ڕێز خه‌یات جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچوونی ئابووری هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و وتی:"ره‌وشه ئابوورییه‌که‌ی کوردستان بۆته هۆی سوودگه‌یاندن به‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش، ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌که‌م بۆ سه‌قامگیری باری ئابووری و ئاسایشی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه." زیاتر روونیکرده‌وه و وتی:"له‌م پڕۆسه‌یه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا، کۆمپانیا تورکییه‌کان پشکی شێریان له‌ده‌ستکه‌وتنی هه‌لی کاردا به‌رکه‌وتووه." لای خۆشیانه‌وه، ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیاندا، هه‌رێمی کوردستانیان به‌ماڵی خۆیان له‌قه‌ڵه‌م دا و وته‌کانی سه‌رۆکی ژووریشیان به‌به‌رزی نرخاند، هاوکات نیاز و ئامانجی خۆیان روونکرده‌وه، که سه‌رجه‌میان خۆیان له‌ده‌رخستنی نییه‌تی کۆمپانیاکانیان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار له‌کوردستاندا ده‌بینییه‌وه. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور وه‌ک هه‌میشه ده‌رگه‌ی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاری و یارمه‌تیدان و هه‌ماهه‌نگیکردن به‌رووی ئه‌ندامانی شاندی میواندا واڵا کرد.