رێککه‌وتی 14/10/2012، دوای گه‌یشتنی سه‌رنشینانی یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حکومی و شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک ده‌زگه‌ی په‌یوه‌ندار له‌هه‌رێم، له‌ڕێوڕه‌سمێكدا هێلى فڕۆكه‌وانى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی ئیماراتی کردنه‌وه‌ی هێڵی هه‌ولێر- شاریقه‌یان راگه‌یاند. له‌م گه‌شته‌ی یه‌که‌مینی هێلى فڕۆكه‌وانى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا، شاندێكى 50 که‌سی باڵاى حکومی و بازرگانى میرنشینى شاریقه‌ی ئیماراتی به‌سه‌رۆكایه‌تى سوڵتان بن ئه‌حمه‌د ئه‌لقاسمی نوێنه‌رى میر و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی شاریقه و ئه‌ندامێتی و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیا و فه‌رمانگه‌كانی شاریقه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان سینان چه‌له‌پی وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندێک له‌ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رپرسی حکومی و ده‌زگه په‌یوه‌نداره‌کانی هه‌رێم، پێشوازییان لێ‌کرا. مه‌به‌ست له‌هاتنی شانده‌که‌ی میرنشینی شاریقه‌ش له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، به‌شداریکردنه له‌هه‌شته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر که بڕیاره له‌رێککه‌وتی 15/10/2012 بکرێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاریشه چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومی و ده‌زگه په‌یوه‌نداره‌کانی هه‌رێم ساز بکات.