رێککه‌وتی15/10/2012، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و چه‌ندین به‌رپرسی حکومی و شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و نوێنه‌ری ده‌زگه په‌یوه‌نداره‌کان له‌هه‌رێم و به‌به‌شداری 850 كۆمپانیا له 23 وڵات، هه‌شته‌مین پێشا‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بازرگانی له‌پارکی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان کرایه‌وه و ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌که‌دا، به‌ڕێزان فوئاد حسێن نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سینان چه‌له‌پی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و شێخ سوڵتان بن ئه‌حمه‌د ئه‌لقاسمی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی میرنشینی شاریقه‌ی ئیماڕاتی و شاندێک له‌ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک ده‌زگه‌ی په‌یوه‌ندار له‌هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌بوون. پێشا‌نگه‌که که له‌لایه‌ن کۆمپانیای (IFP ) رێکخراوه، تێدا 850 كۆمپانیا له 23 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شدارن و بواره‌کانی په‌ر‌ورده و خوێندنی باڵا و ته‌ندروستی و چه‌ند بوارێكی دیکه له‌خۆده‌گرێت و، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که له پێشانگه‌که‌ی ئه‌مساڵدا به‌شدارن بریتین له‌عێراق، توركیا، سوریا، ئێران، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، چین، نه‌مسا، چیك، ئیماڕات، ئو‌رد‌ن، میسر، كوێت و چه‌ند وڵاتێكی دیکه‌ی جیهان.