رێککه‌وتی 16/10/2012، له‌باره‌گه‌ی ژوور کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌نێوان ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و شاندێکی بازرگانی پارێزگه‌ی (مه‌رکه‌ز)ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و پارێزگاری مه‌رکه‌ز و حسێنی عه‌زیمی کونسوڵی ئێران له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. له‌دیداره‌که‌دا، به‌ڕێزان ئیبراهیم سۆفی و سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگرانی یه‌که‌م و دووه‌می سه‌رۆکی ژوور و، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی مه‌رکه‌ز و جه‌مشید زاده به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی ناوبراو و چه‌ند به‌رپرسێکی باڵای حکومی مه‌رکه‌ز و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی هه‌ردوو ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و مه‌رکه‌ز و نوێنه‌رانی نزیکه‌ی 15 له‌کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کانی پارێزگه‌ی ناوبراو به‌شداربوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میو‌ان کرد و وتی:"ئه‌م سه‌ردانه گرنگه چونکه یه‌که‌مجاره شاندێکی ئه‌و شاره سه‌ردانمان ده‌کات." هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژوویه‌کانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و ئێران کرده‌وه و وتی:"جێی شانازییه بۆ ژووره‌که‌مان که توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ببێته هۆکارێک بۆ توندوتۆڵترکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و شاره‌کانی ئێران له‌وانیش ورمێ، ته‌برێز، کرمانشان، ئه‌سفه‌هان و چه‌ند شارێکی دیکه، ئێستاش که شاندێکی پارێزگا‌ی مه‌رکه‌ز هاتوون، خۆشحاڵیان کردین و هیوادارین ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه بتوانین له‌ئاینده‌دا سه‌ردانی ئه‌وان بکه‌ین". هه‌روه‌ها وتی:"هیوادارین ئێمه له‌خزمه‌تی هه‌موو خاوه‌نکارانی شاره‌کانی ئێران‌دا بین و ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له‌ئامانجه‌کانمان." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز پارێزگاری مه‌رکه‌ز که له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌بۆنه‌ی هاتنیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژووری بازرگانییه‌وه، سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد له‌به‌را‌مبه‌ر سازدانی ئه‌م دیداره‌دا و دووپاتیشی له‌سه‌ر خواستی خاوه‌نکارانیان بۆ به‌رده‌وامیدانی په‌یوه‌ندییه‌کان کرده‌وه و وتی:"ئێمه خۆشحاڵێن که له‌هه‌رێمی کوردستان ئابووری گه‌شه‌ی کردووه و، زه‌مینه خۆشه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بۆیه ئێمه هاتووین گوێ له‌داخوازی و پێدوایستییه‌کانی ئێوه بگرین، هه‌روه‌ها کۆماری ئیسلامی ئێران لای مه‌به‌سته که‌هاوکاری خه‌ڵکی کوردستان بێت و ئاینده‌یه‌کی باشیش چاوه‌ڕوانی هه‌رێم و عێراقیش بکات، ئێمه‌ش ئاماده‌ین و ده‌مانه‌وێت که به‌شێک له‌گرفته‌کانی ئێوه نه‌هێڵین." له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، له‌رێی داتاشۆوه شاندی میو‌ان پوخته‌یه‌کی ژیان و کار به‌ده‌نگوره‌نگ له‌باره‌ی نه‌خشه‌ی جوگرافی، وێنه‌ی که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌کان، رێژه‌ی دانیشتوان، باڵه‌خانه و خانوو، سه‌رچاوه‌کانی ئاو، شوێنه گه‌شتیاریه‌کان، شوێنه ئاینییه‌کان، مۆزه‌خانه، کارگه و کۆمپانیاکانی پارێزگه‌ی (مه‌رکه‌ز)یان که‌سه‌نته‌ره‌که‌ی شاری (ئاراک)ه پیشانی ئاماده‌بووان دا. دواتر، ئه‌ندامانی شاندی میو‌ان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئیبراهیم سۆفی و سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگرانی یه‌که‌م و دووه‌می سه‌رۆکی ژوور به‌وردی وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێر‌انییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره‌کانی به‌نک، کشتوکاڵ و ئاژڵدرای، به‌خێوکردنی په‌له‌وه‌ڕ، ده‌ر‌هێنانی کانزا‌کان، بیرلێدانی ئاو، به‌رهه‌هێنانی شوشه، به‌رهه‌هێنانی سۆدیۆم و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌که‌ن. له‌کۆتایی دیدا‌ره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.