تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی ئوردون سه‌ردانی ژوور ده‌کات

شاندێكی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی ئوردون سه‌ردانی ژوور ده‌کات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 20 تشرینی دووەم 2012 22:57

رێککه‌وتی 17/10/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی‌ ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی ئوردونی کرد، که‌ له‌به‌ڕێزان سه‌بری ئه‌حمه‌د زه‌لاعین سه‌رۆکی ژووری بازرگانی که‌رک و محه‌مه‌د ئه‌بو تاڵیب به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی ئوردون له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی هه‌ردوو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئو‌ردون و کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته‌ پێکهاتبوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ تیایدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا. پاشان به‌ڕێز خه‌یات باسی له‌ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئوردون کرد و وتی:"به‌هه‌وڵی دڵسۆزانی هه‌ردوولا، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌قۆناغێکی باشدایه‌، که‌ ده‌کرێت به‌رده‌وامی و گه‌شه‌یان پێ بده‌ین." هاوکات به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی به‌پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دا به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا و وتی:"ره‌وشی کوردستان بۆته جێی سه‌رنجی کۆمپانیا بیانییه‌کان و رۆژ له‌ دوای رۆژ ژماره‌یان له‌کوردستاندا روو له‌زیادبوون ده‌کات." لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز سه‌بری زه‌لاعین سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا ئوردنییه‌کان خوازیارن بێنه‌ کوردستان و هه‌لی کاریان ده‌ست بکه‌وێت، شاند‌ی یاوه‌ریانیش نموونه‌یه‌کن له‌و کۆمپانیایانه‌. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و پێشوازیلێکردنی کۆمپانیا ئوردونییه‌کان ده‌ربڕی و دیاری رێزلێنانی به‌خشییه‌ ‌ئه‌ندامانی شاندی میوان.   

ئه‌م بابه‌ته‌ 1366 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 20 تشرینی دووەم 2012 23:10

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑