رێککه‌وتی 17/10/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له به‌ڕێز چیری راک به‌رپرسی پاشکۆی بازرگانی له‌باڵیۆزخانه‌ی چیک و خاتوو ئۆلگا زولاکۆڤا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ژووری پیشه‌سازی چیک و شاندی یاوه‌ریانی کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز خه‌یات وێرای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا، که به تایبه‌تی له‌ماوه‌کانی دواییدا گه‌یشتۆته ئاستێکی پێشکه‌توو، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌ردانیکردنی شانده‌کانی چیک بۆ کوردستان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. لای خۆیه‌وه، چیری راک وێرای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژووره‌وه، ئاماژه‌ی به‌کاروباره‌کانی هه‌ندێک له‌کۆمپانیا چیکییه‌کان کرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که له عێراق و کوردستاندا کار ده‌که‌ن، هاوکات هیوای خواست که به‌به‌رده‌وامی هه‌ردوولا ئاگاداری یه‌کتر بن، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته سوود گه‌یاندن به‌بازرگانانی هه‌ردوولا. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تدانی هه‌ر شاندێكی چیکی که بێته کوردستان خسته روو.