رێککه‌وتی 17/10/2012، له‌مه‌راسیمێكدا که له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، دووه‌مین ئه‌جێندای کاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری ئه‌جێندایه‌که‌وه له‌سه‌نته‌ری زانیاری و لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی کوردستان KISSC پێشکه‌ش به‌نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرا. مه‌راسیمه‌که‌ش، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان، ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زیران و په‌رله‌مانتارانی کوردستان، سه‌رۆک و جێگرانی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک، به‌رپرسانی حکومی و حزبی له‌هه‌ولێری پایته‌خت، کونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان، که‌سانی ئه‌کادیمی و مامۆستایانی زانکۆ، میدیاکاران و نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، به‌ڕێوه‌چوو.له‌ده‌ستپێکی مه‌راسیمه‌که‌شدا، به‌ڕێز ئاراس قادر خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زانیاری و لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی کوردستان له‌وتارێکدا وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی میوانان، ئاماژه‌ی به‌قۆناغه‌کانی ئاماده‌کردنی نامه‌ی ئه‌جێندای کاره‌کانی هه‌رێم دا، که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا سه‌نته‌ره‌که‌یان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری پڕۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان CIPE و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و وه‌رگرتنی رای لایه‌نه په‌وه‌ندیدا‌ر و که‌سانی ئه‌کادیمی و مامۆستایانی زانکۆ، به‌سێ قۆناغی په‌یوه‌ست به‌کێشه و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م که‌رتی ئابووری، کاریان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه کردووه که ئێستا به‌رهه‌مه‌که‌ی هاتۆته ده‌ست. هه‌ر له‌میانه‌ی وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که له‌به‌ر رۆشنایی داواکاری به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌خه‌ڵک و که‌سانی ئه‌کادیمی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردنیان له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان، ئه‌م ئه‌جێندایه گه‌ڵاڵه کراوه. پاشان نوێنه‌ری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم، له‌وتارێكدا باسی له‌مێژووی هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌تی ئابووری له‌کوردستان کرد، که له‌پاش دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 1992 که‌رتی تایبه‌ت رێچکه‌ی خۆی گرتووه و گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته‌ی ئێستای. وتیشی:"له‌پاش ساڵی 2003 که‌رتی تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ئاسانکاری بۆ کرا، توانی زۆر کێشه‌ی ئه‌م هه‌رێمه چاره‌سه‌ر بکات و، بۆ نموونه کێشه‌ی کاره‌با." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌یاسای وه‌به‌رهێنان له‌کوردستان دا، که ئێستا له‌قۆناغی هه‌موارکردنه‌وه‌دایه، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که له‌مه‌وپاش له‌کوردستاندا زیاتر بایه‌خ به هه‌ردوو سێکته‌ری پیشه‌سازی و کشتوکاڵ ده‌درێت. به‌ڕێز سندی به‌ڵێنیشی دا که حکومه‌ت به‌وردی پێشنیاره‌کانی نێو ئه‌جێندایه‌که وه‌رده‌گرێت که‌به‌نرخن، هه‌روه‌ها ده‌شیانکات به‌پلانی درێژخایه‌نی خۆی تاوه‌کو ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنیان بۆ هه‌رێم لێبکه‌وێته‌وه، هاوکات ده‌ستخۆشی له‌ئاماده‌کارانی ئه‌جێندایه‌که کرد که به‌رێگه‌یه‌کی زانستییانه پڕۆژه‌که‌یان جێبه‌جێ کردووه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تێدا وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ئاماده‌کارانی پڕۆژه‌که، وتی:"ئه‌م ئه‌جێندایه له‌ده‌ره‌نجامی کۆمه‌ڵێک سیمینار و چالاکییه که پێشتر ئه‌نجامدراون له‌باره‌ی گرفته‌کانی که‌رتی ئابووری هه‌رێم." وتیشی:"ئێستا ئاستی ئابووری گۆڕاوه و داهاتی ساڵانه‌ی تاک و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان زیادیان کردووه، هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ژینگه‌یه‌کی له‌بار بۆ که‌رتی تایبه‌ت ره‌خساوه." پاشان به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، له وتارێكیدا وێرای ده‌ستخۆشی له‌ستافی سه‌نته‌ری زانیاری وتوێژینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان به‌بۆنه‌ی ئاماده‌کردنی ئه‌جێندا‌که، وتی:"دوای پێداچوونه‌وه به‌ئه‌جێندای یه‌كه‌م كه به‌ر له (5) ساڵ ئاماده‌كرابوو، خۆش به‌ختانه ئه‌مڕۆ ئه‌جێندای دووه‌م پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبر‌دنی ئابووری كوردستان." هه‌روه‌ها وتی:"ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه بۆ چاره‌سه‌ریكردنی یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌و گرفتانه دابڕێژێت که له ئه‌جێندایه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێکراوه." وتیشی:"هه‌ڵوێست و هاندانی حكومه‌ت بۆ ئێمه‌ی بازرگان و نوێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت زۆر گرنگه، ته‌نانه‌ت ته‌نها له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و گرنگیدانه سه‌لمێندراوه." هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات داواشی کرد که حکومه‌ت پلان و رێنمایی و یاسای پێویست ده‌ربکات تاکو له‌سیسته‌می ئیشتراكی و سه‌نترالیه‌ته‌وه به‌ره‌و سیسته‌می ئابووری ئازاد بچین. دواتر به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لائه‌دین به‌رێوه‌به‌ری ئۆفێسی عێراق له‌سه‌نته‌ری پڕۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان CIPE وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تێدا هیوای خواست که ئه‌م ئه‌جێندایه ببێته هۆی پێشخستنی که‌رتی ئابووری له‌هه‌رێمدا. هه‌روه‌ها وتی:"ئه‌م پڕۆژه‌یه و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی هاوشێوه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌نته‌ری CIPEو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، جگه له‌هه‌رێمی کوردستان له‌پارێزگایه‌کانی نه‌جه‌ف، به‌سڕا، ئه‌نبار، بابل و که‌ربه‌لادا ئه‌نجام دراون." به‌ر له‌کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌ش، ئه‌جێندای کاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئاماده‌کارانی پڕۆژه‌که، پێشکه‌ش به‌نوێنه‌ری سه‌رۆکی حکومه‌ت و ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زیره‌کان و پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌کوردستان و، ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌که کرا. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌جێندای کاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌دوو توێی نامایه‌کدا له‌سێ به‌رگ به‌زمانه‌کانی کوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌چاپ دراوه، تێدا به‌وردی ئه‌و پرس و کێشه و گرفتانه خراونه‌ته روو که له‌هه‌رێمی کوردستاندا به‌ربه‌ست له‌به‌ردم گه‌شه‌کردنی که‌رته ئابوورییه‌کاندا دروست ده‌که‌ن، هاوکات چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفته‌کان و ده‌رکردنی راسپارده و ئامۆژگارییه‌کانیش ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراون له‌بواره‌کانی (که‌رته‌کانی دارایی و به‌نک، کشتوکاڵ، گه‌شتیاری، بازرگانی، پیشه‌سازی، ژێرخانی ئابووری، نیشته‌جێبوون و به‌ڵێنده‌رایه‌تی، گواستنه‌وه، ته‌که‌نۆلۆجیای زانیارییه‌کان و گه‌یاندن، خوێندن و ته‌ندروستی).