رێککه‌وتی 18/10/2012، له‌مه‌راسیمێکدا به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و شێخ سوڵتان بن ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری میری ئیماره‌تی شاریقه و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی شاریقه، رێککه‌وتننامه‌یه‌کی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و شاریقه‌دا واژۆکرا. له‌وه‌باره‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی پێدا و وتی:"رێککه‌وتننامه‌که بریتییه له‌فراوانکردنی ئه‌و یاداشتننامه‌یه‌ی که پێشتر له‌نێوان هه‌ردوولادا مۆرکراوه." راشیگه‌یاند و وتی:"به‌پێی رێککه‌وتننامه نوێیه‌که‌ش، دوو سه‌نته‌ری بازرگانی له‌هه‌ولێری پایته‌خت و میرنشینی شاریقه داده‌مه‌زرێن، که له‌رێیانه‌وه کارئاسانی بۆ بازرگانانی کوردستان و ئیمارات ده‌کرێت." جێی ئاماژه‌یه، مۆرکردنی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه له‌پاش سه‌ردانیکردنی شاندێکی فراوانی بازرگانی میرنشینی شاریقه بۆ کوردستان دێت، که له‌میانه‌یدا ئه‌و شانده به‌شداری له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر کرد و دیدارێكی بازرگانیشی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێردا ئه‌نجامدا.