رێککه‌وتی 23/10/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێكی به‌نکی نێوده‌وڵه‌تی کرد، که له‌به‌ڕێزان زیاد به‌در سه‌رۆکی نێردراوی به‌نک له‌عێراق و خاتوو سیلڤیا زولو و خاتوو تاتینا بۆگاتیره‌ڤا به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوچه‌یی له‌کێشوه‌رانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا له‌به‌نکی ناوبراو کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌هه‌رێمی کوردستاندا چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گرنگن له‌لایه‌ن به‌نکی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، چونکه له‌ئێستادا کوردستان به‌هۆی سه‌قامگیری باری ئاسایش تیایدا سێکته‌ره‌کانی ژیان بووژا‌وه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواری گه‌شتوگوزاردا که دروستکردنی هوتێل و خواردنگه و ناوچه‌ی گه‌شتیاری زیاتر پێویسته، هه‌روه‌ها بواره‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازیش چۆنه‌ته نێو به‌رنامه‌ی ستراتیژی و درێژخایه‌نی حکومه‌ته‌وه، که وه‌به‌رهێنانێکی زیاتریان پێویسته، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌کرێت به‌نکی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی چالاک و گرنگی خۆی له‌کوردستاندا بگێرێت. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز زیاد به‌در، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری له‌به‌رامبه‌ر پێشوزای لێکردنیاندا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی خسته روو که ئه‌ویش بریتی‌یه له‌ئاماده‌باشی به‌نکه‌که‌یان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌پڕۆژه گرنگه‌کانی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا گه‌وره لۆکاڵییه‌کانی هه‌رێمدا، هاوکات ئاماژه‌ی به‌و پڕۆژه گرنگانه کرد که له‌عێراق و کوردستاندا له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی دیکه‌دا ئه‌نجامیان داوه. به‌رێز به‌در وتیشی:"به‌نکه‌که‌ی ئێمه له‌ژێر سایه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌قه‌با‌ره‌یه‌کی گه‌و‌ره‌ی داراییه‌وه پشکداری پڕۆژه‌کان ده‌کات له‌رێی 100 نووسینگه‌ی (IFC) له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا. لای خۆیا‌نه‌وه هه‌ردوو خاتوو سیلڤیا زولو و تاتینا بۆگاتیره‌ڤا وێڕای ئاڕاسته‌کردنی چه‌ند پرسیارێکی گرنگ بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور که‌هاوکات وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه، به‌تێروته‌سه‌لی باسیان له‌دیدی به‌نکه‌کیان کرد له‌باره‌ی هه‌ندێ سێکته‌ری وه‌ک کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاری، راهێنانی کادیر و کارمه‌ندانی به‌توانا و شاره‌زا به‌مه‌به‌ستی به‌دامه‌زراوه‌کردنی ده‌زگه ئابوورییه‌کان له‌هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌تیدا. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات وێڕای پشتگیری‌کردن له‌ئامانجه‌کانی به‌نکی نێوده‌وڵه‌تی له‌عێراق و کوردستان، تیشکی خسته سه‌ر ره‌وشی وه‌به‌رهێنان له‌کوردستاندا، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی حکومه‌تیشی له‌بواری پێشخستنی که‌رته‌کانی کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی بۆ ساڵانی ئاینده خسته به‌رباس. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور وێڕای ئاماده‌یی ژوور به‌مه‌به‌ستی هارکاریکردنی کاره‌کانی به‌نکی نێوده‌وڵه‌تی له‌کوردستاندا، دیاری رێزلێنانی به‌خشییه ئه‌ندامانی شاندی میوان.