رێککه‌وتی 24/10/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ئالان گێبخات کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که تیایدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی کونسوڵی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست له‌کاره‌کانیدا، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ماوه‌یه‌که به‌ڕێز گێبخات وه‌ک کونسوڵی نوێ ده‌ست به‌کاره‌کانی کردووه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا دا به‌تایبه‌تی له‌پاش کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی حکومه‌تی پاریس له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئالان گێبخات وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا، باسی له‌کاروباره‌کانی ئێستای کونسوڵخانه کرد، هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌ی رۆشنبیری فه‌ڕه‌نسی له‌هه‌ولێر به‌وه‌ی ده‌زگه‌یه‌کی گرنگه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له(دیمه‌شق و به‌یروت)یش نووسینگه‌یان هه‌یه و کار له‌پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌رمه‌ندان و پێشخستنی ره‌وتی رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌که‌ن له‌ناوچه‌که‌دا، بڕیاریشه ئه‌و ناوه‌نده له‌گه‌ڵ هاتنی شاندێکی بازرگانی فه‌ڕه‌نسادا بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می ئامساڵدا بکرێته‌وه. به‌ڕێز گێبخات روونیکرده‌وه و وتی:"ئه‌و شانده بازرگانییه به‌شداری کۆنفڕانسێكی بازرگانی ده‌کات که بڕیاره له‌هه‌ولێر ببه‌سترێت، هاوکات ژماره‌یه‌ک دیدار له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگه‌یه‌کی گرنگی ئابووری له‌کوردستاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن." له‌میانه‌ی تاوتوێکردنی به‌رنامه‌که‌ی کونسوڵخانه‌دا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پشتگیری‌کردن له‌هه‌رهه‌نگاوێکی گرنگی ئابووری فه‌ڕه‌نسا له‌کوردستان خسته روو و وتی:"پێشتر چه‌ندین جار شاندی بازرگانی له‌کوردستان سه‌ردانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسایان کردووه و ئه‌نجامی ئه‌رێنیان لێکه‌وتۆته‌وه، هه‌ڵبه‌ت هاتنی شانده فه‌ڕه‌نسییه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه سوودی ئابوورییان بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت."