رێککه‌وتی 6/11/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز نه‌واف کلیچ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نکار و پیشه‌وه‌رانی تورکی عێراقی TISIAD له‌تورکیا و شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه پێکهاتبوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌به‌رده‌وامی شانده بازرگیانییه‌کان له‌پارێزگا‌کانی تورکیاوه سه‌ردانی ژوور ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش جێی دڵخۆشی هه‌ردوولایه، چونکه نزیکبوونی هه‌ردوولا له‌یه‌کتری ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێده‌که‌وه‌ێته‌وه. وتیشی:"کوردستان رۆژ له‌دوای رۆژ پێشده‌که‌وێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه‌ش وایکردووه که ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای بیانی روو له‌م هه‌رێمه بکه‌ن. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز نه‌واف کلیچ که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌بۆنه‌ی سه‌ردانیکردنی ژوور و پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ژووره‌وه، هه‌روه‌ها باسی له‌کاروباره‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌ی کرد که‌باره‌گه‌ی سه‌ره‌کی له‌شاری (مێرسین)ـه، هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی خسته روو که ئه‌ویش ده‌ستپێکردنی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تییه له‌گه‌ڵ ژوور و کردنه‌وه‌ی لقێکی کۆمه‌ڵه‌که‌یانه له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاری ئه‌ندامانی شاندی میوان خسته‌روو.