رێککه‌وتی 19/11/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ک پسپۆڕی ئابووری ئه‌ڵمانیا کرد، که له‌به‌ڕێزان خاتوو بێتینا موله‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌کان له‌گروپی سێکوا و شاندی یاو‌ه‌ری پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای ئاماژه‌دان به‌گرنگی به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا، باسی له‌سه‌ردانیکردنی شانده بازرگانییه‌کانی هه‌رێـمی کوردستانی بۆ ئه‌ڵمانیا و ئه‌ڵمانیا بۆ کوردستان کرد، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند و وتی:"پێویسته ئه‌ڵمانیا سیسته‌مێكی نوێ بۆ گه‌یاندنی هاوکارییه‌کانی بۆ ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی هه‌رێم به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژوورانه دابڕێژێته‌وه، چونکه ئێستا ئه‌و ژوورانه پێداویستییه‌کانیان گۆڕاوه."
روونیکرده‌وه و وتی:"پێشخستنی ژووره‌کانی بازرگانی له‌رووی سیسته‌می کارکردنه‌وه زۆر گرنگه، چونکه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌و سیستمه کۆنه‌ی ئێستا ده‌ربازبین و بچینه قۆناغێکی پێشکه‌وتووتر، هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێت وڵاتێكی وه‌ک ئه‌ڵمانیا له‌و رووه‌وه هه‌ماهه‌نگ و هاوکارمان بێت."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خاتوو بێتینا موله‌ر که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا، وتی:"ئێمه خوازیارین بزانین که ژووره‌کانی هه‌رێم تاچه‌ند سوودمه‌ندی به‌رنامه هاوکارییه‌کانی ئه‌ڵمانیا بوون له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، هه‌روه‌ها تاچه‌ند ئه‌و به‌رنامه‌یه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژووره‌کان داناوه."زیاتر روونیکرده‌وه و وتی:"ئێمه چاوه‌ڕوانی پێشنیاز و داخوازییه‌کانی ئێوه‌ین، تاکو به‌رنامه‌یه‌کی پوخت بۆ ئاینده‌ی کاره هاوبه‌شاکانمان دابنێین."
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌و به‌رنامه‌یه خسته‌روو، که بڕیاره وه‌زا‌ره‌تی ئابووری و ژووری بازرگانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژووره‌کانی بازرگانی کوردستان دایبڕێژن.