رێککه‌وتی 12/11/2012، له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و رۆڵف ئولریش کونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری باس له‌هاتنی شاندێكی پسپۆڕی ئه‌ڵمانیا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه ئابوورییه‌کانی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌قۆناغی پێشوو و پێشخستنی بۆ داهاتوو له‌کوردستاندا کرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سوپاسگوزاری ژووری ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا کرد، له‌به‌را‌مبه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و وتی:"له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئابووری و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌کان له‌ئه‌ڵمانیا هاریکاری و هاوکاری هه‌رێمیان کردووه له‌رووی ئابورییه‌وه و، به‌تایبه‌تیش هه‌ماهه‌نگی ژووره‌کانی بازرگانی کوردستان بوون."
هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌سه‌ر دوایین گه‌شته‌که‌یان که‌به‌یاوه‌ری شاندێکی بازرگانی کوردستان بۆ به‌رلین ئه‌نجامیان دابوو، هه‌روه‌ها وتی:"ئێمه وه‌ک ژوور کارده‌که‌ین بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێم و ئه‌ڵمانیا."
هه‌روه‌ها داواشی کرد که هه‌ردوولا به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ ئاینده‌ی کاره‌کانی نێوانیان دابنێن، تاکو قۆناغێكی نوێی په‌ره‌سه‌ندووتر بێته کایه‌وه."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز رۆڵف ئولریش وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی روونکرده‌وه که بریتییه له‌تاوتوێکردنی دوو بابه‌تی گر‌نگ، ئه‌وانیش هاتنی نێرده‌یه‌کی ئه‌ڵمانیا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ کوردستان، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌ی کاره‌کانی ساڵانی رابردووی وه‌زاره‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم و، هه‌روه‌ها سازکردنی دیدار و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و چه‌ند کۆمپانیایه‌کی لۆکا‌ڵی له‌کوردستاندا و، دانانی به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ قۆناغی ئاینده له‌بواری کاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا."
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند و وتی:"کاری ئێمه به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولایه له‌هه‌موو بواره‌کاندا له‌پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌ک بگاته ئاستی وه‌به‌رهێنانی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و تورکیا له‌کوردستاندا."
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌و به‌رنامه‌یه خسته‌روو، که کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌بواری په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کاندا بۆ قۆناغی داهاتوو له‌کوردستاندا دایڕشتووه.