رێککه‌وتی 14/11/2012، له‌مه‌راسیمێكدا دوو یاداشتی لێکگه‌یشتن، له‌لایه‌ن یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان و یه‌کێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی کوردستان، له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێرانی – عێراقی له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌هه‌ولێری پایته‌خت واژۆکرا.
مه‌راسیمی واژۆکردنه‌که‌ش له‌چوارچێوه‌ی یه‌كه‌مین كۆنفڕانسى په‌ره‌پێدانی بازرگانى نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و یه‌حیا ئال ئیسحاق سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئێرانی – عێراقی و، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌تاران و، حورمه‌تی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌کۆماری ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌کی دیکه له‌به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌ڕێزان باقی محه‌مه‌د هادی ئه‌ندامی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان و ئه‌حمه‌د رێکانی سه‌رۆکی یه‌کێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی کوردستان و جهانبه‌خش سنجاوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یوسف باپیر ئه‌ندام له‌ژووری بازرگانی ئێرانی – عێراقی ئه‌نجام درا.
به‌پێی رێککه‌وتننامه‌کان، هه‌ردوولا کار ده‌که‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوکات کارئاسانی بۆ هاتوچۆکردنی هاووڵاتییان و گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کان ده‌که‌ن و به‌شداریش له‌و پێشانگایانه‌دا ده‌که‌ن که‌له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه رێکده‌خرێن، هه‌روه‌ها کاریش بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیای هاوبه‌ش و گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنانه‌ی که یارمه‌تده‌رن بۆ پێشخستنی که‌رتی ئابووری به‌گشتی ده‌کرێت.
له‌پاشایی واژۆکردنی دوو یاداشته‌که‌ش، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز کامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که‌هه‌ردوو لایه‌نی کوردستانی و ئێرانی له‌میانه‌ی یه‌كه‌مین كۆنفڕانسى په‌ره‌پێدانی بازرگانى نێوانیاندا پێێ گه‌یشتوون.
هه‌روه‌ها روونیکرده‌وه که هه‌ردوولا بڕیاریان داوه که له‌مه‌و دوا ده‌روازه سنوورییه‌کان بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر له‌شه‌و ورۆژێكدا و له‌رۆژانی پشووشدا جموجۆڵی بازرگانیان تێدا ئه‌نجام بدرێت، هاوکات بڕیاریش دراوه که لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م کاری بازرگانان پێکبهێندرێت.