رێککه‌وتی 8/4/2013، به‌رێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای (یونیڤێرسال لیده‌رز)ی کوێتی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌رێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌رێمی کوردستان له‌پاش جه‌نگی ئازادی عێراق پێی ناوه‌ته قۆناغێکی گه‌شه‌سه‌ندوو، که ره‌وشی ئارامی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووری به‌خۆوه دیوه.
هه‌روه‌ها وتی:"ئه‌م هه‌رێمه جگه له‌وه‌ی که زۆر جیاوازتره و پێشه‌نگتره له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراق، له‌ئاستی ناوچه‌که‌شدا چۆته پێش و له‌هه‌ندێک رووه‌وه وه‌ک بواری ئاسایش و سه‌رمایه‌گوزاری له‌پێش وڵاتانی ناو‌چه‌که‌وه دێت."
له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور، چه‌ندین رێنمایی و ئامۆژگاری سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێکردنی کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و کردنه‌وه‌ی لق یان دامه‌زراندنی کۆمپانیا پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی هاریکاری هه‌ر کۆمپانیایه‌کی کوێتی ده‌ربڕی که له‌ئاینده‌دا بێته کوردستان.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خالد وه‌لید ئه‌لوازن پشکداری سه‌ره‌کی کۆمپانیای ناوبراو که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، خۆشحاڵی خۆیان به‌سه‌ردانیکردنی شاری هه‌ولێر و باره‌گه‌ی ژوور ده‌ربڕی، پاشان باسی له‌سروشتی کاروباره‌کانی کۆمپانیای (یونیڤێرسال لیده‌رز) کرد و، ئاماژه‌ی پێدا که کۆمپانیاکه‌یان له‌بواری به‌ڵێنده‌رایه‌تی و سه‌رمایه‌گوزاری گشتیدا کار ده‌کات و، راشیگه‌یاند که بڕیاریان داوه به‌شداری له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا بکه‌ن، تاکو سوود به‌خه‌ڵکی هه‌رێم و خۆشیان بگه‌یه‌نن.