رێککه‌وتی 24/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، سه‌یار ئه‌ربیل کونسوڵی بازرگانی تورکیا له‌هه‌ولێر، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی ئسپارتای تورکیا کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تێدا به ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌وه به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و وتی:"ئێستا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندندایه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر جموجۆڵه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز شوكرو باش ده گرمن دسهرۆکی ژووری بازرگانی ئیسپارتا که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها وتی:"ئێمه هاتووین تاکو ئاگاداری ره‌وشی بازاڕی کوردستان بین، هاوکات به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاردا ده‌گه‌ڕین تاکو له‌ئاینده‌دا بتوانین به‌چڕوپڕی جوڵه‌ی بازرگانی خۆمان ده‌ستپێبکه‌ین."
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه یاوه‌ری شانده‌که بوون، له‌بواری به‌رهه‌می میوه و شه‌ربه‌تی میوه و، مۆبیلیات و، به‌رهه‌مهێنانی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ و ئامێره کشتوکاڵییه‌کاندا کار ده‌که‌ن.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، شاندی میوان دیاری رێزلێنانی پێشکه‌ش به‌به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور کرد.