رێککه‌وتی 24/9/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز جین فیلیپ تاچدجیان کونسوڵی بازرگانی له‌باڵیۆزخانه‌ی که‌نه‌دا له‌به‌غدا، رایگه‌یاند، به‌نیازین نووسینگه‌ی بازرگانی که‌نه‌دا له‌هه‌ولێر بکه‌ینه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسی له‌ره‌وشی ئابووری کوردستان کرد به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی و، هه‌روه‌ها وتی:"ئێستا عێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رخان و و ژێرخانیاندان، بۆیه ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا بیانییه‌کانمان پێویسته بۆ ئه‌و کاره."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز فیلیپ تاچدجیان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی روونکرده‌وه که بریتییه لهئاگادارکردنی ژوور له‌کاروباره‌کانی ئێستای پاشکۆ بازرگانییه‌که‌یان و، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:"ئێمه به‌نیازین له‌داهاتوودا نووسینگه‌ی بازرگانی که‌نه‌دا له‌هه‌ولێر بکه‌ینه‌وه."
هاوکات به‌ڕێز تاچدجیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که ئاماده‌سازی ده‌که‌ن تاکو له‌مانگی شوباتی داهاتوودا شاندێکی فراوانی بازرگانی که‌نه‌دی بێننه کوردستان و له‌میانه‌یدا دیداری بازرگانی له‌گه‌ڵ بازرگانانی کوردستاندا ساز بکه‌ن."
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات رایگه‌یاند که ژووری بازرگانی له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه بازرگانییه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی که‌نه‌دا له‌سایه‌ی ره‌وشی ئارامی کوردستاندا، به‌و ئومێده‌ی هه‌نگاوه‌کان ببنه مایه‌ی سوود و قازانج بۆ بازرگانانی هه‌ردوولا و به‌رهه‌می باش و پێشکه‌وتووی که‌نه‌دیش بگاته هاووڵاتییانی کوردستان.