تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆكی ژوور بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی یەكەمین پێشانگای تایبەتی ئێرانی دەكات

سەرۆكی ژوور بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی یەكەمین پێشانگای تایبەتی ئێرانی دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 ئایار 2014 09:32
 رۆژی 21ی ئایار لەسەر بانگێشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرۆكی ژوور بەشداری لە یەكەمین پێشانگای بازرگانی تایبەت بە ووڵاتی ئێران كرد كە پێشانگاكە بە بەشداری 110 كۆمپانیای ئێرانی لە بوارەكانی كشتوكاڵی و خۆراك و پیشەسازی و رێگاوبان بوون.
لەو پێشانگایە هەریەك لە پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری مازەندەران بە جیا ووتەیەكیان پێشكەش كرد و باسیان لە رۆل و گرنگی كردنەوەی پێشانگای لەو جۆرەیان كرد لە هەرێمی كوردستان.
لە لێدوانێكیشیدا دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ووتی: ئەمڕۆ زیاتر لە 100 كۆمپانیا لە بوارەكانی كەل و پەلی خۆراك و گوڵ و بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و پیشەسازی و تەكنیكی و پەیین و ئاژەڵ و رێگا و بان و كەل و پەلی ناوماڵ تێیدا بەشدار بوون.
هەروەها هاتنی ئەو كۆمپانیایانەی بە ئەرێنی لە قەڵەمدا و هیواشی خواست پێشانگای تری لەم جۆرە لە پارێزگاكانی تری هەرێم بكرێتەوە، هەولیش بدەن لقی خۆیان یان كۆمپانیا دابنێن لە هەرێم، چونكە یاسایەكی زۆر باشی  وەبەرهێنانمان هەیە لەكوردستان كە یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ هەر كۆمپانیایەكی بیانی كە بیەوێت لە هەرێم وەبەرهێنان بكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 849 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 28 ئایار 2014 07:43

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑