تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ كۆمپانیای L'azurde ی سعودی لقێك لە هەولێر دەكاتەوە

كۆمپانیای L'azurde ی سعودی لقێك لە هەولێر دەكاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 ئایار 2014 09:47
رۆژی 21ی ئایار بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگانان و زێڕینگران لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر كۆمپانیای L'azurde  ی سعودی تابەتمەند بە بازرگانی زێڕ پێشانگایەكی زێڕی كردەوە.
لە لێدواندا تایبەت بە رۆژنامەی بازرگانی سەردەم سعد جلال بەڕێوبەری كۆمپانیای سویس گۆڵد و رێكخەری ئەو پێشانگایە وتی : كۆمپانیای L'azurde  كۆمپانیایەكی گەرەی سعودیە لە بواری زێردا ، دوای ئەوەی چەند جارێك لە گەل بەرپرسانی ئەو كۆمپانیایە باسی كوردستان و پێشكەوتنەكانی كرد و لەسەربانگهێشتی  ئێمە سەردانی هەولێریان كرد بریاریاندا ئەو پیشانگایە لە هەولێر بكەنەوە .  بێگومان هاوكاری حكومەت و كرانەوەی هەرێم بە رووی جیهانی دەرەوەدا هاندەری راستەقینەیە بۆ هاتنی ئەو كۆمپنیانە بۆ هەولێر ، وا چاوەروانیش دەكرێت كە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو كۆمپانیایە لقێك لە هەولێر بكاتەوە .
سەبارەت بە نماییشكردنی جۆر و كوالیتی ئەو خشڵانە لەو پێشانگایە ووتی: لەو پێشانگایە 199 پارچە زێڕی عەیار  21 نمایشكراون كە 99 پارچەیان جۆری دیزاینی كوردیە و گۆرانكاریشیان تێدا كراوە و ئەوی تریش خەلیجییە.
لە لایەكی لقمان عەزیز رەحیم سەرۆكی كۆمەڵەی زێڕینگرانی كوردستان بە رۆژنامەی بازرگانی سەردەمی راگەیاند: كردنەوەی پێشانگای لەم جۆرە مایەی خۆشحاڵییە ئەمە وادەكات كە بازرگانانی زێڕِ لە هەرێم كاتێكی باشیان بۆ بگەڕێتەوە و چونكە زۆر جار بازرگانانی زێڕ بۆ سەفەر كردن ئاستەنگی  زۆریان بۆ دروست دەبێت یا ناتوانن سەردانی هەموو شوێنێك بكەن بۆ هاوردە كردنی زێڕ، بۆیە پشتگیری  كۆمەڵەكەیانی بۆ ساز كردنی ئەم جۆرە پێشانگایانە دەربڕی.
 
ئابووریناس عەبدولواحید تەها , هۆكاری كردنەوەی پێشانگاكەی گەڕاندەوە بۆ  بەهێز بوونی كێبڕكێ لە نێوان كۆمپانیاكانی فرۆشتنی زێڕ و بۆ فراوانكردنی فرۆشیان لە هەرێمی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدان لە بازاڕەكانی كوردستان نزیك ببنەوە بە پێچەوانەی پێشوو كە بازرگانانی ئێمە سەردانی ئەوانیان دەكرد، گەرم و گوڕی بازاڕی زێڕیش لە كوردستان و بەكارهێنانیشی وەك دەروازەیەك بۆ هەموو عێراق وای كردووە كۆمپانیاكانی زێڕ بۆ بردنەوەی ئەو كێبڕكێیە هەنگاو بهاوێژن و لقی كۆمپانیاكانیان لە هەولێر بكەنەوە بەسوود وەرگرتن لە باری ئارامی و ئاسانی دامەزراندنی كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان، لە هەموو حالەتەكاندا هەبوونی ئەم كۆمپانیایانە لە هەولێر خزمەتێكی باش بە بازرگانانی دەكات و رێگا دوورەكانیان بۆ نزیك دەكاتەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1569 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 28 ئایار 2014 07:44

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑