تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پێداویستی و چاودێری تەندروستی كرایەوە

پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پێداویستی و چاودێری تەندروستی كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 ئایار 2014 09:52
رۆژی 26ی ئایار بەئامادەبونی وەزیری تەندروستی و ووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لەهەرێم و بەبەشداری 220 كۆمپانیا لە 19 وڵاتی جیاجیا رێوڕەسمی كردنەوەی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پێداویستی و چاودێری تەندروستی بەڕێوەچوو.
لەوتەیەكیشیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، د.رێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەگرنگی كردنەوەی پێشانگاكە كرد، بەپێویستیشی زانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كەرتی تایبەت و كەرتی گشتیش سوود لە ئامێر و پێداویستی و زانستە سەردەمییەكانی پێشانگاكە وەربگرن بەوپێیەی چەندین وڵاتی پێشكەوتووی بواری پزیشكی و تەندروستی بەشدارن بە نمایشكردنی بەرهەمەكانیان و تواناكیان لەو بوارەدا.
ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەدەوام دەبێت و لەمیانی بەڕێوەچوونی پێشانگاكەش چەندین بابەت و توێژنەوەی تایبەت بە زانستی سەردەمی پزیشكی و هاتنەكایەی پێداویستی پزیشكی دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆ.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 889 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 28 ئایار 2014 08:22

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑