تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى بازرگانى ئێران لەگەل ئەنجوومەنى ژوور کۆبونەوە

شاندێکى بازرگانى ئێران لەگەل ئەنجوومەنى ژوور کۆبونەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 03 کانونی یەکەم 2009 00:00
رۆژى پێنج شەممە 3/12/2009 بە ئامادەبوونى حبیب الله پور موتەهەر بەرپرسى بەشى بازرگانى لە قونسولخانەى کۆمارى ئیسلامى ئێران شاندێکى هاوبەشى بازرگانى و حکومى ئێرانى شارەکانى ئەسفەهان و ورمێ و تەبریز کە بە مەبەستى بەشداریکردن لە پێشانگاى دهۆک لە کوردستان بوون هاتنە هەولێر و سەردانى ژووریان کرد و لەگەل ئەنجوومەنى کارگێ ى ژوور کۆبونەوە. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکدا باسى لە رەوشى ئێستاى پەیوەندى نێوان هەرێم و کۆمارى ئیسلامى کرد و کرانەوەى دەروازەى حاجی ئۆمەرانى بە بەردەوامى بە گۆرانێکى گرنگ وەسف کرد و ئاستى پەیوەندیەکانى بە باشى دانا و بەشداریکردنى بازرگانانى ئێرانی لە پێشانگاى دهۆک بە گرنگ لە قەلەمدا و هیواى خواست پەیوەندیەکان باشتر بێت و فراوانتربکرێت، دواتریش بەرپرسى بازرگانى قونسولیەى کۆمارى ئیسلامى لە هەولێر ئامادەیى خۆى بۆ هاوکاریکردنى بازرگانانى هەردوولا خستەروو بۆ ئەوەى بتوانن پەیوەندى دروست بکەن و کارى هاو بەش ئەنجام بدەن دواتریش ئەندامانى شاندەکە خۆیان و کار و پرۆژەکانیان ناساند و چەندین راو و بۆژوون خرانە بەرباس و وەلامى پرسیارەکانیان لە لایەن سەرۆکى ژوور درایەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑